riklam

رێكخراوه‌كانی ژنانی هه‌ڵه‌بجه‌ هاوكاری پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن

kurdistani 03:48 PM - 2014-08-31
"رۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌پاراستنی ناوچه‌كه‌و سنوری كوردستان به‌رز ده‌نرخێنین"

"رۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌پاراستنی ناوچه‌كه‌و سنوری كوردستان به‌رز ده‌نرخێنین"

ئه‌مڕۆ 31-8-2014 وه‌فدێكی باڵای رێكخراوه‌كانی ژنانی هه‌ڵه‌بجه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان له‌ میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر به‌سه‌ركرده‌وه‌و هاوكاری و كۆمه‌كیان پێگه‌یاندن.

له‌وباره‌یه‌وه‌ نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی ژنانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: مه‌به‌ستمان له‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ له‌نزیكه‌وه‌ سه‌ردانی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بكه‌ین و ده‌ستخۆشی و ستایشی ئه‌رك و ماندوو بوون و شه‌ونخونی و گیانفیداییان پێڕابگه‌یه‌نین.

وتیشی: پشتگیری و پشتیوانی رێكخراوه‌كانی ژنانی هه‌ڵه‌بجه‌مان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ دووپاتكردوه‌ته‌وه‌و رۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش له‌ پاراستنی ناوچه‌كه‌و سنوری كوردستان به‌رز ده‌نرخێنین.

PUKmedia هه‌ڵمه‌ت خانه‌قینی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket