چه‌په‌کانی ئه‌ڵمانیاو هەڵوێستیان بەرامبەر کورد
kurdistani 02:26 PM - 2014-08-31بورهان ئه‌مین
چه‌په‌کانی ئه‌ڵمانیا له‌مێژه له‌گۆڕه‌پانی سیاسی وڵات‌دا له‌نێو گرووپ‌و رێکخراو پارته لیبراله‌کاندا یاری ده‌که‌ن‌و ختوکه‌ی هه‌وادارنی سۆسیال دیموکرات‌و بیری پێشکه‌وتنخوازو کۆمه‌ڵگه‌ی سۆسیالیستی ده‌ده‌ن، سه‌ره‌نجام له‌ساڵی2007 هه‌موویان له‌ژێر چه‌تری پارتی چه‌پ Die linke کۆبوونه‌وه‌و جاڕی سۆسیالیزم‌و هه‌ره‌سهێنانیان به‌سیستمی سه‌رمایه‌داری هێنا، ئه‌و پارته هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه موعاره‌زه‌بوونی خۆی له‌حکومه‌ت راگه‌یاندو سواری شه‌پۆڵی ناڕه‌زایی خه‌ڵکی هه‌ژارو داماوو که‌مده‌رامه‌ت هه‌ڵگری بیری سۆسیالیستی بوو و له‌پاڵ کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگی خه‌ڵکی ئه‌ڵمانه‌کان توانی ده‌نگێکی زۆریش له‌ناو کورده‌کان کۆبکاته‌وه‌و ده‌یان که‌سی چالاکوان‌و رۆشنبیری کوردیش له‌ناو ئه‌و پارته بوون به‌کادیری پێشکه‌وتوو و به‌هۆی نزیکی به‌رنامه‌ی ئه‌و پارته له‌خواسته‌کانی کورد‌و مرۆڤایه‌تی بوو به‌جێی متمانه‌ی ره‌وه‌ندی کوردی، بۆیه توانی چه‌ند کورسیه‌ک له‌په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیای فیدراڵ به‌ده‌ست بینێت.
له‌سه‌رووبه‌ندی دوو هه‌ڵبژاردنی رابردووی په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌دا له‌ڕووی تیۆریه‌وه ئه‌و پارته توانی هه‌ست‌و سۆزی ره‌وه‌ندی کوردی دانیشتووی ئه‌ڵمانیا بۆ خۆی کێش بکا به‌ده‌ربڕینی وتارێکی دۆستانه‌و به‌رگریکارانه له‌کوردو دۆزه ره‌واکه‌ی له‌هه‌موو پارچه‌کانداو به‌تایبه‌تیش بۆ باکوور، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا سۆزدان بۆبه‌رگری لێکردنیان له‌دۆسیه‌کانی په‌نابه‌رێتی‌و مافی مانه‌وه‌یان له‌ئه‌ڵمانیادا. هه‌روه‌ها بۆ مه‌سه‌له‌ی دیموکراتی‌و مافی بڕیاردانی چاره‌نووسی گه‌لان‌و ئازادی‌و خۆشگوزه‌رانی کۆمه‌ڵگاکان‌و هه‌ڵوێست له‌ڕه‌گه‌زپه‌رستێتیدا پاکێجێکی جوان‌و تۆکمه‌و پێشکه‌وتنخوازانه‌یان نیشانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ڵمانی‌و ره‌وه‌ندی کوردی به‌تایبه‌ت دابوو، به‌ڵام له‌ڕووی پراکتیکیه‌وه‌و له‌کاتی هاتنه پێشه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی هه‌نارده‌کردنی چه‌ک بۆ پێشمه‌رگه‌و هه‌رێمی کوردستان له‌ڕووه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌عیراق‌و شام (داعش) ئه‌و پارته هه‌ڵوێستی نه‌یارانه‌ی وه‌رگرت‌و له‌سه‌رزاری که‌سی یه‌که‌می پارته‌که‌وه ئه‌وه راگه‌یه‌ندرا که زۆر دوو دڵن له‌یارمه‌تیدانی پێشمه‌رگه، چونکه ده‌ترسن له‌وه‌ی دواجار له‌دوای نه‌مانی داعش له‌ناوچه‌که ئه‌و چه‌کانه بۆ مه‌سه‌له‌ی تر به‌کار بهێندرێت زیاتریش مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه نه‌بادا کورد له‌یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی کێشه‌کانی له‌گه‌ڵ به‌غداو بۆ مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی سوودیان لێوه‌رگرێ، ئه‌وان به‌ئاشکرا رایده‌گه‌یه‌نن که هه‌رگیز نابێت چه‌ک بنێردرێته ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان‌و شوێنی ململانێ سیاسیه‌کان.
ئه‌م هه‌ڵوێست‌و دووڕووییه‌ی چه‌په‌کان، چه‌ندباره بوونه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی پارته چه‌پ‌و حزبه گه‌وره‌کانی دونیامان بیرده‌خاته‌وه به‌رامبه‌ر به‌کورد به‌درێژایی مێژوو، له‌به‌رامبه‌ریشدا لایه‌نه سه‌رمایه‌دارو زلهێزه‌کانی وه‌ک بریتانیا‌و ئه‌مریکاو فه‌ره‌نسا بێ دوو دڵی یارمه‌تی کورد له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش ده‌ده‌ن.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی چه‌په‌کانی ئه‌ڵمانیا له‌وورته ورت زیاتر هیچی لێ سه‌وز نابێت، چونکه ئه‌وان که‌مینه‌ن‌و له‌مه‌و دوا به‌هۆی درۆ شاخداره‌کانیان له‌گه‌ڵ هه‌وادارانیان که‌متریش ده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌ت ره‌وه‌ندی کوردی نابێت ئه‌وه‌ی له‌بیر بچێته‌وه.
بورهان ئه‌مین
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19