riklam

شەهید ئازاد كۆتری ئاشتی بوو ‌

kurdistani 11:42 AM - 2014-08-31
ئازادە ئازاكە

ئازادە ئازاكە

لەساڵانی رابردوودا، دوونامەی شەهید ئازاد هەورامیی سەركردەم بینی كە بۆیەكێك لەسەركردەكانی ئەوكاتەی شۆڕشی نووسیوە لەناوەڕاستی ساڵانی هەشتاكانی سەدەی رابردوودا، دوای خوێندنەوەیان دەركەوت نامەكان باس لەكێشەیەكی گەورەی ئەوكاتەی شۆڕش دەكات، بەڵام لەبەر هەندێك هۆكار، بۆ ئەوكات و ئێستاش دەرنەخستنی ناوەڕۆكی نامەكان،  باشترە لەدەرخستنی.

شەهید ئازادی سەركردە، بەحەسرەتێكی زۆرەوە باس لەكێشەكە دەكات، بەهەستێكی ناسك و راستگۆیانەو بەدەروونێكی پاكەوە لەهەوڵێكی بێ وچاندایە تا تەبایی نێوان براكان تێكنەچێت، تا شۆڕش لەسەركەوتن نەوەستێت، زۆر ماندوو دیارە، هانای بۆ زۆر دەرفەت بردووە، تەواوی ئیرادەو توانای خۆی خستۆتە گەڕ بۆ روونەدانی گرفتە چاوەڕوان كراوەكان، بۆ نەهێشتنی دڵڕەنجان.

لەوێدا، لەدوتوێی نامەكان و لەنێوانی دێڕەكاندا ئازادێكی خەمخۆر دەبیندرێت، خەمخۆرێكی راستەقینە، پێشمەرگەیەكی دڵسۆزو سەركردەیەك كە هەستكردن بەلێپرسراوێتی گەیشتۆتە لووتكە.
دەبیندرێت كۆترێكی سپییە، هەر دێت و دەڕووات، دەفڕێت و دەیەوێت نامەی ئاشتی بگەیەنێتە هەمووان، زۆر بەپەرۆشەو دەیەوێت دڵەكان لەگەردی گومان بشواتەوە.
لەوێدا شەهید ئازاد هەموو خەسڵەتەكانی تێدا دیارە، هونەرمەندێكی بەهەڵوێست، سیاسییەكی دڵسۆز و مرۆڤێكی جوانی دڵپاك، كوردێكی خەمخۆرە.
راستییەكەی پێشتریش لەچەند هاوخەباتێكیم بیستبوو لەكاتی ناوهێنانی ئەو شەهیدە سەركردەیەدا دەیان وت: شەهید ئازاد كۆتری ئاشتی بوو، كاتێكیش ئەو نامەیەم خوێندەوە ئینجا تێگەیشتم كە بەڕاستی كۆتری ئاشتی بووە.

ئازادە ئازاكە
شەهید ئازاد یەك لەهەزاران شەهیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەو یەك لەدەیان شەهیدی فەرماندەو سەركردەیەی شۆڕشی نوێیە، شەهید هەر شەهیدەو هەر تاجی سەرە، بەڵام ئازاد هەورامی تایبەتمەندیی خۆی هەیە، هەركەسێكیش خاوەن تایبەتمەندی و خەسڵەتی خۆیەتی، شەهید ئازاد هەورامی-ش هەروایەو زۆر جاریش هەست بەجیاوازییەكی سەیر ئەكەم.
تەنانەت هەر بەناوهێنانیشی هەست ئەكرێت ئاوازێكی خۆش ئەبیستیت، بەشنەی شەماڵێك فێنكی ئەدات لەدەروونت، ئیتر ئەوە شەهید ئازاد هەورامییە، ئازادەكەی كەركوك، هەورامییەكەی هەموو كوردستان.
ئازاد هەورامی سەركردەو پێشمەرگەو هونەرمەند، لەلاپەڕەكانی مێژوودا بەناوێكی رووناككەرەوە لەتاریكیدا، بەهەڵوێست لەبێ دەرەتانیدا، ئازا لەشكستدا و ئاشتیخواز لەناكۆكیدا، ناسراوە.
شەهید ئازاد، ناوێكی دیارو گرنگە لەلاپەڕەكانی مێژووی نوێی خەباتی گەلەكەمان، ئەو هەر بەمنداڵیش شكۆو هەژموونی بەسەردەورووبەریدا هەبووە، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ بەرزیی ئاشتی كەسایەتی و رادەی هۆشیاریی خۆی، هەرچەندە زۆر بەلاوی و لەتەمەنێكی كەمەوە تێكەڵاوی دنیای سیاسەت بووە، بەڵام لەهەر قۆناغێك خەباتی كردبێت زۆرترین ئەركی لەسەرشان بووە، نزیكەی تەواوی تەمەنی تێكۆشانیشی لەسەختترین قۆناغەكانی خەبات بووە، بەڵام ئەو هەر ئازادە ئازاكەبووە، بەهێزو بەهۆش و بیروباوەڕ نەگۆڕبووە.

رابردووی درەوشاوە
بەگەڕانەوە بۆ رابردوو دەبیندرێت بنەماڵەو كەسوكارەكەیشی هەمیشە بەرەو رووی زوڵم و ستەمی داگیركەراندا وەستاونەتەوە، بۆیە قوربانی و دەربەدەریی زۆریان تووشهاتووە.
ساڵی 1929 جافەر سوڵتانی باپیرە گەورەی شەهید ئازاد هەورامی لەگەڵ هێزەكانی رەزا شای پەهلەویدا رووبەڕووی یەكتری بوونەوە، شا هێزێكی گەورەی ناردۆتە هەورامان بۆئەوەی چەكیان بكات، ئەویش ملی بۆ ئەو بڕیارە نەداوەو نەیهێشتووە عەشیرەتەكەی چەك فڕێبدەن و شەڕ لەناوچەی رەوانسەر لەنێوانیاندا بەرپابووە، بەڵام بەهۆی نابەرامبەری، هێزەكانی شا سەركەوتوون، جافەر سوڵتان و كوڕو كچەكانی و چەند كەسێك لەخزم و كەسوكارەكەی تەسلیم بەعیراق بوون، وەك پەنابەری سیاسی لەشاری رومادی بەدەستبەسەری مانەونەتەوە.
ئەو كاتە دایكی شەهید ئازاد كە منداڵ بووە لەگەڵ خاڵەكانی و كەسوكارەكەی دەستگیركراون و گواسترانەوە  بۆ زیندانەكانی تاران،  دوای ئازادكردنیان گەڕاونەتەوە بۆ هەورامان، ساڵی1953یش خانەوادەكەی شەهید ئازاد لەهەورامانەوە  چوونەتە كەركوك و لەگەڕەكی ئیمام قاسم نیشتەجێبوون.

ساڵی 1963باوكی شەهید ئازادو هۆشمەندی برای كەخوێندكاری پێنجەمی زانستی بووە، لەلایەن رژێمەوە زیندانیكراون، دوای هەفتەیەك هۆشمەند ئازادكراوەو باوكیشی دوای چوار مانگ زیندانیكراو لەكارەكەیشی دەركرا كە نووسەری تابیعەی بەشی زمانی عەرەبی و ئینگلیزی بوو لەكۆمپانیای نەوتی كەركوك، كاتێكیش ئازاد هەورامی بوو بەپێشمەرگە.
 دوای ماوەیەك باوكی و شەونمی خوشكی و كاك سامی برای لەلایەن رژێمەوە دەستگیركران و بردویانن بۆ زیندانەكانی بەسرە، دوای ماوەیەك شەوبۆی خوشكیشی دەستگیركراوەو بردویانەتە لای ئەوان، كاك سامی برای شەهید ئازادو باوكی لەزیندانی (گزیزە) بوون، خوشكەكانیشی (شەونم و شەوبۆ) لەزیندانی گشتی بوون،  لەگەڵ هەموو ئازارو ئەشكەنجەیەكیش، توشی جۆرەها نەخۆشی بوونەتەوە، تەنانەت كاك سامی نەخۆشبووەو شەوبۆی خوشكیش تووشی نەخۆشیی تەنگە نەفەسیی ببوو و لەهۆڵی نەخۆشخانەی ژنان بووە، كەچی ئاگاداری یەكتری نەبوون، دوای بینینی چەندین ئازاو ناخۆشی و بینینی چەندین دیمەنی تراژیدایای كەس و كاری پیشمەرگەو تێكۆشەران لەویندانەكانی بەعسدا،  ساڵی 1978 براوباوك و خوشكەكانی شەهید ئازاد لەزیندان ئازادكران، بەڵام دوای هەڵگیرسانی شەڕی نێوان عیراق- ئێران، جارێكی تر هەموو خانەوادەكەی شەهید ئازاد دەستگیركرانەوە، دیسان لەزینداندا شەوبۆخانی خوشكی گرفتاری نەخۆشی بۆتەوە، دكۆرەكان ئاشكرایانكرد كەدەمرێت، بۆیە بەعس شەوبۆی لەزیندان ئازادكردو دوای سێ مانگیش گیانی سپارد، باوكیشی بەهۆی زۆری تەمەنییەوە ئازادكرا، دوای ساڵێكیش هەریەك لەخوشك و براكانی (سامی و شیرین و ژیان وفەرهاد) گواستراونەتەوە بۆبەندیخانەی (بەصیە) لەسنووری سعودیە.

pukmedia له‌ كوردستانی نوێ-وه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket