یادی 26 ساڵه‌ی شه‌هیدی سه‌رکرده ئازاد هه‌ورامی
kurdistani 11:07 AM - 2014-08-31ئه‌و هه‌میشه له مێژووی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌که‌یدا به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه
هه‌میشه ره‌وتی به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی مێژوو، نه‌وه‌ی نوێ و دۆخ و گۆڕانکاری نوێ له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت. په‌یوه‌ست به‌م ره‌وته‌ش نابێت خۆمان نادیده بگرین له رۆڵی ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی که له‌سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆیدا، توانایی و لێهاتوویی خۆی بۆ ئاسۆیه‌کی روون ده‌خاته گه‌ڕ، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م توانایی و لێهاتووییه مه‌به‌ستێکی سه‌ره‌کی له پشته‌وه بێت و له خزمه‌ت ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی باڵادا بێت.
ئه‌ستێره‌و نه‌وه‌ی لێهاتوو
له‌م رووه‌وه شه‌هید ئازاد هه‌ورامی چیتر ناتوانین وه‌ک ئه‌ستێره‌و نه‌وه‌ی لێهاتووی سه‌رده‌می خۆی باسی لێوه نه‌که‌ین و به زیندوویی له‌ناو دڵی نه‌ته‌وه‌یه‌کدا له به‌رزییه‌وه لێی نه‌ڕوانین، ئه‌و هه‌میشه له مێژووی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌که‌یدا به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه.
شه‌هید ئازاد پیاوی نێو دنیای هه‌ڵوێست و نه‌به‌ردی. پیاوێک له‌نێو هۆشیاری و له‌نێو دڵی هونه‌ره‌وه له‌پێناو ئازایدی و نه‌ته‌وه‌یه‌کی سته‌م دیده دێت و رێگه‌ی خه‌بات و تێکۆشان دەگرێته به‌ر.
ئه‌مڕۆ که 26 ساڵ به‌سه‌ر شه‌هید بوونی سه‌کرده‌و پیشمه‌رگه‌ی لێهاتوو و نه‌به‌ردی ئازاد هه‌وارامی-دا تێپه‌ڕ ده‌بێت، چاوێک به میژووی خه‌باتی سیاسی و پیشمه‌رگایه‌تی ئه‌ودا ده‌خشێنینه‌وه. چاو به مشووری و خه‌مخۆری ئه‌و بۆ ئاشتی و هیواو تاوات ده‌خشێنینه‌وه.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م چاو خشاندنه‌وه‌یه هه‌رگیز ناتوانێت له ئاست ئه‌و ئامانجه بێت که خوێنی خۆی له پێناودا به‌خشی. به‌ڵام دیسانه‌وه کاتێک باس له سه‌رکرده‌بوون و لێهاتووی ئه‌و ده‌که‌ین، ئه‌وا ناتوانین هێشتا وه‌ک خۆی باسی لێوه بکه‌ین.
ژیانی ئه‌و له‌ناو خه‌باتی سیاسی و پیشمه‌رگایه‌تی کوردپه‌روه‌ریدا، له‌وکاته‌وه ده‌ست پێده‌کات که هێشتا ته‌مه‌نی 18 ساڵی ته‌واو نه‌کردووه. به‌ڵام پێناچێت ته‌مه‌ن لای ئه‌و رێگر بووبێت بۆ هه‌وڵوێست ده‌ربڕین له‌و هه‌لومه‌رجه مه‌ترسیداره‌ی که تێیدا ژیاوه. ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه خاڵیێکی جیاواز‌و تایبه‌تمه‌ندا له‌ژیانی ئه‌ودا.
کاروانی خه‌باتی کۆمه‌ڵه‌و یه‌کێتی
به لاویه‌تی چوونه نێو خه‌باتی کوردایه‌تی، هانده‌رێکی سه‌ره‌کیی بووه له پله به پله‌ی سه‌رکه‌وتنی بۆ وه‌رگرتنی لێپرسراوێتی له‌ناو حزبدا. به‌تایبه‌ت که ده‌بینین ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌کی لێهاتووی نێو هه‌ردوو کاروانی خه‌باتی کۆمه‌ڵه‌و یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو.
که‌واته شه‌هیدی سه‌رکرده ئازاد هه‌ورامی کێیه؟
ژیاننامەی ئازاد هەورامی
شەهیدی سەركردە ئازاد عەبدولمەجید غەفار ناسراو بەئازاد هەورامی، رۆژی 31/12/1954 لەگەڕەكی ئیام قاسم لەشاری كەركوك هاتۆتە دنیاوە، خێزانەكەیان رۆشنبیر‌و نیشتمانپەروەر بوون، لەتەمەنی حەوت ساڵیدا چۆتە بەرخوێندن و لەتەمەنی لاوێتیدا تێكەڵاوی خەباتی رزگاریخوازی خەڵكی كوردستان بووە، ساڵی 1972 ئەندامی یەكێتیی قوتابیانی كوردستان بووە و لەكۆتایی هەمانساڵدا پەیوەندی بە(كۆمەڵەی ماركسی_ لینینی كوردستان)كۆمەڵەی رەنجدەرنی كوردستانەوە كردووە، ساڵی 1974 بووە بەپێشمەرگەو بەشداری شۆڕشی ئەیلوولی كردووە.
خەباتی پێشمەرگایەتی
دوای دەستگیركردنی خاڵە شیهاب و هاوڕێكانی ولەساڵی 1976دا كە كۆمەڵەی ڕەنجدەرانی كوردستان رووبەڕووی قەیرانێكی سەختی بێ سەركردایەتی بوەوە، شەهید ئازاد وەك كادرێكی هۆشیارو لێوەشاوە سەرپەرشتی كۆمیتەی شاری كەركوكی كردووە، هەروەها لەگەڵ شەهید ئارام و هاوڕێكانیدا، سەركردایەتی ناوخۆی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستانی كردووە، لەتەمەنی 21 ساڵی و لە 1976دا بووە بەئەندامی كۆمیتەی هەرێمەكان، كاتێكیش شۆڕشی نوێی گەلەكەمان هەڵگیرسا، شەهید ئازاد روویكردە شاخ و شانی دایەبەر خەباتی سەخت و گرانی پێشمەرگایەتی.
لەژیانی پێشمەرگایەتیشیدا نمونەی پیاوی ئازا‌و بەبیرو باوەڕ و خۆڕاگر بووە.
ساڵی 1978 لەكارەساتی هەكاریدا بەدیل گیراوەو لەبەر كەمی تەمەنی نەیانناسیوە كە ئازاد هەورامییەو كادرێكی سەركردایەتی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستان و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانە، دوای نۆ مانگ زیندانیكرانیان، لەگەڵ شێخ عەلی هاوڕێیدا هەلیان بۆ رێكەوتووەو لەزیندان هەڵاتوون.
لەمەیدانی تێكۆشاندا
بەشداری هەموو كۆنفرانسەكانی كۆمەڵەی كردووە و لەهەمووشیاندا بەئەندامی ناوەندیی كۆمەڵەو ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەڵبژێردراوە، لەساڵانی 1981-1982 دا لێپرسراوی لقی سێی سلێمانی- كەركوك بووە، ساڵانی 1982-1984 ئەندامی دەزگای رێكخستن بووە، ساڵانی 1985-1986 لێپرسراوی دەزگای رۆشنبیری كۆمەڵە بووە، ساڵانی 1986-1988 لێپرسراوی مەڵبەندی بادینانی (ی.ن.ك) بووە.
لەئەنفالەكاندا سەرپەرشتی شەڕی باڵەییانی قەندیلی كردووە، هەرلەمەیدانی تێكۆشاندا ئێوارەی رۆژی 30/8/1988 بەسەختی برینداركرا، دوای رۆژێك و لە 31/8/1988 بەهۆی ئەو برینەوە شەهیدبوو.
PUKmedia لە کوردستانی نوێ-ەوە
هەواڵی زیاتر
-
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27 -
خانمی یەکەمی عیراق چوار ئۆتۆمبیلی بەخشییە ماڵی بەساڵاچوان و خانەکانی منداڵانی سلێمانی
07:00 PM - 2024-03-26
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
01:06 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
کوردستان 02:22 PM - 2024-03-27 -
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
کوردستان 01:06 PM - 2024-03-27 -
سودانی له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی لیژنه‌یه‌ك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان پێكده‌هێنێت
کوردستان 11:35 AM - 2024-03-27