riklam

زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ رابه‌ری ئخوان موسلمین

kurdistani 10:43 AM - 2014-08-31
محه‌مه‌د به‌دیع

محه‌مه‌د به‌دیع

دادگای باڵای وڵاتی میسر بڕیاریدا كه‌ محه‌مه‌د به‌دیع و 7ی كه‌سی تری سه‌ر به‌ حزبی (الإخوان المسلمین) سزای زیندانی هه‌تا هه‌تاییان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.
ته‌له‌فزیۆنی ره‌سمی وڵاتی میسر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ محه‌مه‌د به‌دیع رابه‌ری گشتی حزبی (الإخوان المسلمین) و 7 كه‌سی تری سه‌ر به‌و حزبه‌ كه‌ سیانیان گه‌وره‌ به‌رپرسن، له‌لایه‌ن دادگاوه‌ سزای زیندانی هه‌تاهه‌تاییان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.


هه‌روه‌ها دادگای باڵای میسر سزای له‌سێداره‌دانی بۆ 6 كه‌سی تری سه‌ر به‌و حزبه‌ ده‌ركردووه‌ كه‌ هه‌ڵهاتون.

جێی باسه‌ هۆكاری ئه‌و سزادانه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌  له‌ مانگی 6ی ساڵی 2013، شه‌ڕوپێكدادان له‌ نێوان ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كه‌ دژی حزبی (الإخوان المسلمین) بوون له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی ئه‌و حزبه‌ روویداو به‌هۆیه‌وه‌ 10 هاووڵاتی كوژران و 20 كه‌سی تریش برینداربوون.

PUKmedia   و/ هۆزان رۆسته‌م

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket