riklam

مسته‌فا چاوره‌ش: یه‌كریزی گه‌لی كورد بپارێزرێت

kurdistani 08:53 PM - 2014-08-30
ئاماده‌ییان بۆ به‌رگری له‌ كوردستان بیشاندا

ئاماده‌ییان بۆ به‌رگری له‌ كوردستان بیشاندا

 له‌ شاری لاهای هۆڵه‌ندا كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌گه‌ر‌ دێرینه‌كانی كوردستان-كۆمیته‌ی هۆڵه‌ندا كۆرێكی بۆهه‌ڤاڵ (مسته‌فا چاوره‌ش) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی (ی.ن.ك)و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی پێشمه‌رگه‌ ئه‌نجام دا به‌ ‌ئاماده‌بونی ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی دێرین و پێشمه‌رگه‌ دۆست.

شایانی وتنه‌ مسته‌فا چاوره‌ش  بۆ سه‌ردانێكی چه‌ند رۆژه‌ و چاره‌سه‌ری باری ته‌ندروستی سه‌ردانی هۆڵه‌ندای كردبوو له‌سه‌ر داوای كۆمیته‌ی هۆڵه‌ندای پێشمه‌گه‌ دێریه‌كان داوایلێكرابوو كه‌ زانیاری بداته‌ پێشمه‌رگه‌ دێریه‌كانی هۆڵه‌ندا له‌سه‌ر پێشهاته‌كانی كوردستان و هێزی پێشمه‌ر‌گه‌ .

سه‌ره‌تا ئه‌كره‌م محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رۆكی كۆمیته‌ی هۆڵه‌ندای كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان به‌خێرهاتنی هه‌مولایه‌كی كردو دوایكرد یه‌ك ده‌قه‌ ‌بوه‌ستن بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان.

پاشان مسته‌فا چاوره‌ش به‌خێرهاتنی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی كردو ئاماژه‌ی به‌ رۆڵی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه‌ری دا له‌ شه‌ڕی روبه‌روبونه‌وه‌ی گروپی تیرۆرستی(داعش) و وتی ئێستا له‌ هه‌موو كاتێك وره‌ی پۆڵاینی پێشمه‌رگه‌ به‌هێزه‌ و هیوادارم یه‌كریزی گه‌لی كورد بپارێزرێت.

له‌ ته‌وه‌رێكی تردا مسته‌فا چاوره‌ش وتی: به‌وپێیه‌ی من سه‌رپه‌رشتی محوه‌رێكم ده‌كرد بێجگه‌ له‌ پێشمه‌‌‌رگه‌ ده‌یان و سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی دێرین و گه‌نج په‌یوه‌ندیان ده‌كرد تا وه‌ك هێزی پشتیوان هاوكارمان بن ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین هاندان بوو كه‌ گه‌لی كورد تێكڕاپشتیوانی خۆی ده‌ربڕی و وڵاتانی تریش پشتیوانمان بوون به‌ چه‌ك و موادی سه‌ربازی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندین رونكردنه‌وه‌یدا له‌سه‌ر كۆی میحوه‌ره‌كان و شێوازی هێرش و گرتنه‌وه‌ی شارو شارۆچكه‌كان و لاوازی داعشی رونكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وگروپه‌ هێزێكی وه‌هایان نیه‌ تا بتوانن روبه‌روی هێزی پێشمه‌رگه‌ ببنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر هۆز و عه‌شیره‌ته‌كان پشتیوانیان نه‌كه‌ن.

له‌ كۆتایشدا ئاماده‌بوان پرسیار و پێشنیاریان ئاراسته‌ی مسته‌فا چاوره‌شكرد و رایانگه‌یاند: له‌ كاتی پێویست و هه‌رئه‌گه‌رێكی تردا ئێمه‌ ئاماده‌ین بگه‌رێینه‌وه‌ كوردستان بۆ به‌رگریكردن له‌ خاك و نیشتمانی خۆمان و هاوشانی برا پێشمه‌رگه‌ كا‌نمان ده‌جه‌نگین.

مسته‌فا چاوڕه‌ش -یش وه‌ڵامی هه‌موانی دایه‌وه‌ و سوپاسی هه‌ڵوێستی هه‌مولایه‌كی كرد .

PUKmedia شاخه‌وان ئه‌كره‌م دوكانی-هۆڵه‌ندا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket