riklam

داعش 300 ژنی ئێزدی له‌ رقه‌ی سوریا ده‌فرۆشێت

kurdistani 08:06 PM - 2014-08-30
داعش ژنانی ئێزدی وه‌ك كاڵای بازرگانی ده‌فرۆشێت

داعش ژنانی ئێزدی وه‌ك كاڵای بازرگانی ده‌فرۆشێت

چاودێری سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌ رێكخراوی تیرۆرستی داعش نزیكه‌ی 300 ژنی كوردی ئێزدی فرۆشتووه‌، كه‌ له‌ عیراق رفێنراون و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستكه‌وت فرۆشراون، كه‌ هه‌ر ژنێك به‌هه‌زار دۆلار فرۆشراوه‌.

چاودێری سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ راپۆرتێكدار رایگه‌یاندوه‌، رێكخراوی تیرۆررستی داعش به‌ سه‌دان ژنی له‌ شاری موسڵ فراندوه‌و له‌ شاری ره‌قه‌ی سوریا فرۆشتوونی، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی قه‌زای شه‌نگالی سه‌ربه‌و پارێزگای داگیركردوه‌.

له‌لای خۆیه‌وه‌ رێكخراوی مانگی سوری عیراق، رایگه‌یاند: رێكخراوی تیرۆرستی داعش ژنه‌ ئێزدی و مه‌سیحی و توركمانه‌كان له‌شاری موسڵ ده‌فرۆشێت.

له‌لای خۆیه‌وه‌ چاودێری سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ راپۆرته‌كه‌یدا به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ی داعش ده‌كات به‌ فرۆشتنی ژنان وه‌ك كاڵایه‌كی بازرگانی .

PUKmedia  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket