riklam

جه‌له‌ولا.. تیرۆرستانی داعش له‌نێوخۆیاندا شه‌ڕیانه‌

kurdistani 12:36 AM - 2014-08-30
چه‌ندین- یان له‌یه‌كتر كوشتوه‌

چه‌ندین- یان له‌یه‌كتر كوشتوه‌

به‌درێژایی ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی ته‌جنیدو وه‌حده‌ی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا شه‌ڕوپێكدادان له‌نێو خۆی چه‌كداره‌ تیرۆرسته‌كانی داعشدا به‌رده‌وام بووه‌و چه‌ندین چه‌كدارو ئه‌ندامیان له‌یه‌كتر كوشتوه‌و برینداركردوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ جه‌له‌ولا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌درێژایی ئه‌مڕۆ 29-8-2014، چه‌كداره‌ تیرۆرسته‌كانی داعش له‌هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی وه‌حده‌و ته‌جنیدی ئه‌و ناحیه‌یه‌ له‌نێوان خۆیاندا شه‌ڕوپێكدادان دروستبووه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ چه‌ندین چه‌كدارو ئه‌ندامی ئه‌و رێكخراوه‌ كوژراون و برینداربوون، هه‌روه‌ها وتیشی: هه‌ربه‌هۆی ئه‌و شه‌ڕوپێكدادانه‌ی ناوخۆییه‌ی داعشه‌وه‌، 2 كوڕو ژنێك گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تیرۆرستانی داعش له‌ناوخۆی خۆیاندا توشی لێكدابڕان و دووبه‌ره‌كی و شه‌ڕێكی قورس هاتوون و به‌رده‌وام له‌نێوخۆیاندا شه‌ڕده‌كه‌ن و له‌یه‌كتری ده‌كوژن و بریندارده‌كه‌ن، به‌و كرداره‌شیان ئه‌وه‌نده‌ی تر خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ لێیان بێزابووه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه‌ پێشتر له‌گه‌ڵیاندابوون و كاریان بۆ كردوون، بۆیه‌ رۆژانه‌ به‌ده‌یان خێزان و خه‌ڵك كه‌پێشتر له‌گه‌ڵ داعشدابوون له‌ناوچه‌كه‌ ناوچه‌كانیان به‌جێده‌هێڵن و هه‌ڵدێن و زۆربه‌خراپی باسی تیرۆرستانی داعش ده‌كه‌ن و ئه‌وان به‌پێی وته‌ی خۆیان له‌ئێستادا به‌ته‌واوه‌تی له‌ تیرۆرستانی داعش تێگه‌یشتوون كه‌ چ جۆره‌ خوێنڕێژو دڕنده‌یه‌كن.

هه‌مان سه‌رچاوه‌ راشیگه‌یاند: هه‌ر ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌ی بایزه‌، توانیویانه‌ ئۆتۆمبێلێكی چه‌كداره‌ تیرۆرسته‌كانی داعش بسوتێنن كه‌ چه‌ندین چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی تێدابووه‌.

 ئاشكراشیكرد، فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كان له‌ ئێستادا به‌ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه‌و مۆڵگه‌و باره‌گاكانی تیرۆرستانی داعش ده‌كه‌نه‌ ئامانج و دواتر بۆردومانیان ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌كه‌ رونیشیكرده‌وه‌، تیرۆرستانی داعش شپرزه‌ن و وره‌یان روخاوه‌و شانه‌و ریزه‌كانیان له‌یه‌كتری پچڕاون و دووبه‌ره‌كیان تێكه‌وتوه‌و خه‌ڵكه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیشیان كه‌ پێشتر له‌گه‌ڵیاندابوون و كاریان بۆده‌كردن، له‌گه‌ڵیان نه‌ماون و لێیان هه‌ڵدێن.

PUKmedia هه‌ڵمه‌ت خانه‌قینی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket