riklam

روونكردنەوەیەك بۆ رای گشتی

kurdistani 07:57 PM - 2014-08-29
.

.

مێژوو و گەندەڵی و خیانەت و پلان و چەواشەكردنی جەماوەر.
لەم یەك دوو رۆژەدا لە ماڵپەڕو لاپەڕەكانی فەیسبوكدا لیستی خانەنشینی ژنان بڵاوكراوەتە، من نامەوێ باس لە... وردو درشتی لیستەكە یاخود بڵاوكردنەوەی لەمكات و ساتەو لەمانگی ئابدا بكەم، بەڵام هەركەسێكیش راستی بزانێ شورەییە كە نەیڵێ.. من هەموو ناوەكانم نەبینیوە، بەڵام لەناو لیستەكەدا ناوی (شاناز ئیبراهیم ئەحمەد)م بینی كە بە وێنەیەكی استفزازیەوە بڵاوكراوەتەوەو بەڕاستی نەمتوانی ئەو ڕاستیەی لامە نەیڵێم، نەڵێم بەڕاستی گەندەڵی هەیە، خیانەت هەیە،پلان هەیە، چەواشەكاری جەماوەر هەیە.

لەكاتی دوایین هەڵبژارنی پەرلەمانی كوردستان مەسەلەی خانەنشینی شانازخان سەریهەڵدا كە بۆ مەسەلەی هەڵبژاردن و دەنگ و دەنگ پەیداكردن بوو. ئەو كات من خۆم لە كوردستان بووم و دوای پەیوەندیم بە شانازخان لە بابەت ئەو مەسەلەیەوە شاناز خان وتی كە ئەو ئاگای لەم خانەنشینیە نیە، بەڵكو ئەم بابەتە راستبكرێتەوە نەكرێتە پروپاگەندەی هەڵبژاردن، لە وەڵامدا منیش پێموت كە زۆر ئاساییە لەبەرئەوەی نە بەداواكاری خۆت بووەو نەبەویستی خۆت و نە ماوەی 3-4 مانگ بەسەر بڕیارەكەش كە دەرچوە كەس موراجەعەی نەكردووە واتە بەهەڵەكراوەو شتێك بۆ بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی-سلێمانی بنوسێ و رونی بكاتەوە كە ناوی ئەو بە هەڵە هاتووەو ناوەكەی ئەسڕنەوە.

 كاتێ نوسینەكەمان لەلایەن شانازخانەوە پێگەیشت و ناردمانە دایەرەی خانەنشینی و ئەو هەڤاڵەی كە نامەكەمان پیانارد بۆ دایەرەی خانەنشینی سلێمانی پێمان وت كە نامەیەكی رەسمیشیان لێ وەربگرێ كە شانازخان نەپارەی وەرگرتووەو نەهیچ كەسێكیش لەجیاتی ئەو موراجەعەی كردوە لەماوەی دەرچوونی نامەكەوە واتە زیاتر لە 3 مانگە.

 هەڤاڵەكەش هەم نامەكەی بردو هەم نامەكەی لەدایەرەی خانەنشینی وەرگرت كە بەڵگەیە بۆ سەلماندنی هەڵەكە، ئەوە تاكو ئێرە وەك شایەتحاڵی مێژوییم، بەڵام پرسیارەكە لێرەوە دەستپێدەكات، باشە ئەگەر مەسەلەی ئەو خانەنشینیە خیانەت و پلان و چەواشەكردنی تیا نەبێت بۆ دوای ئەو هەموو نوسین و موراجەعەو قورئان و تەوراتەو دوای ساڵێك كە بابە ئەو خانەنشینیە بەهەڵەكراوو ناوەكە لاببەن و نەفلسێك وەرگیراوەو نەپێویستیشە وەربگیرێ ئایا بۆ ناوەكە هەر ئەمێنێتەوە، ئەدی ئەگەر ئەوە گەندەڵی نەبێ لە وەزارەت دامودەزگاكانی ئەیی چی گەندەڵیە؟؟ خۆ هەموو خەڵكی كوردستان ئەزانن ئەگەر ئەو چاوی لەگەندەڵی و پارە با ئەیتوانی بەپلەی تایبەت خانەنشین بكرێت، نەوەك بە پلەی سەربازی.

 ئێ خۆ ئەو پارەیەی كە نوسیویانە گوایە خانەنشینیەكەیەتی ناگاتە ئەو بڕە پارەیەی كە ئەو هەموو مانگێك ئەیدات بەمنداڵانی ئەنفال و بێ دەرامەت (كەمناڵپارێزی كوردستان سەرپەرشتیان ئەكات) بۆ ئەوەی لە خوێندن نەیەنە دەرەوەو بەردەوامبن لە خوێندن و ئەوە منم باسی ئەو هاوكاریە ئەكەم كە لەوانەیە خۆی پێی ناخۆش بێت كە مەسەلەی (هاوكاری منداڵانی ئەنفال و بێ دەرامەت لە لایەن ئەوەوە) باسیش بكرێت، چونكە ئەو (بەفەرزی ئەزانێ نەوەك بەمنەت بۆ خۆهەڵكێشان) تەنانەت جارێكیان پێموت بریا ئەو خانەنشینیەی كە با ناوی تۆوە دەرچوو بوو وەرت بگرتایە و 15 منداڵی تری ئەنفال و بێدەرامەتت پێ بەخێو بكردایە.

بەڵام دیارە لەمكات و ساتەدا مەسەلەی بەكارهێنانی ناوی ئەو تەنها بۆ بەرژەوەندی قێزەوەن و گەندەڵی و خیانەت و پلان و چەواشەكردنی جەماوەرەو دیزە بەدەخۆنەكردنی تاوانە گەورەكانە و هیچی تر .

هاوار حاجی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket