riklam

هەڵمەتی دەستگیركردنی سواڵكەرەكان

kurdistani 07:34 PM - 2014-08-29
 چەندین سواڵكەریش دەستگیركران.

چەندین سواڵكەریش دەستگیركران.

ئەمڕۆ 2014/8/29 بەسەرپەرشتی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سلێمانی هەڵمەتێكی فراوان بۆ دەستگیركردنی سواڵكەرەكانی شاری سلێمانی دەستیپێكردو چەندین سواڵكەریش دەستگیركران.

سۆران عەبدولغەفور، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سلێمانی بە PUKmediaی راگەیاند:  بۆ دووەم هەفتە لەسەر یەك هەڵمەتەكەمان بۆدەستگیركردنی سواڵكەرەكانی شاری سلێمانی ئەنجام دەدەین، ئەم هەڵمەتەش لەسەرشەقام ولەناو  مزگەوتەكان بەردەوامی دەبێت و ئامانجیش لەمە كەمكردنەوەی دیاردەی سواڵكردن و دیاردەی دزێوی سواڵە كە منداڵ و ژن لەم پیشەیەدا بەكاردەهێنرێت كە دوورە لەهەموو دابونەریتێكی مرۆڤایەتی و دەبێ ئەو پیشە نەگریسە بنەبڕبكرێت.
 
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سلێمانی ئەوەشی وت:  ئەم هەڵمەتە بەچاودێری قائیمقامی قەزای ناوەندی سلێمانی ئەنجام دەدرێت و لەمەشدا هاووڵاتیان و مامۆستایانی ئاینی شاری سلێمانی هاوكارو پشتیوانمانن و بەردەوامیش دەبین تا دیاردەكە بەتەواوی كۆنتڕۆڵ دەكرێت.

PUKmedia عوسمان ئەبوبەكر – سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket