riklam

ئەمیرێكی تێدایە.. 106 داعش كوژران و برینداربوون

kurdistani 01:00 PM - 2014-08-29
هەشت ئۆتۆمبێلی داعش سوتاون و پێنج دۆشكەشیان تێكشاوە

هەشت ئۆتۆمبێلی داعش سوتاون و پێنج دۆشكەشیان تێكشاوە

لەبۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی عیراق بۆ سەر تیرۆریستانی داعش لەسنوری ناحیەی ئامرلی 39 تیرۆریست كوژراون و 67ی تریشیان برینداربون و ئەمیری داعشیش لەناوچەكە بەخەستی برینداربوەو رەوانەی سوریا كراوە.

سەرچاوەیەكی تایبەت بە PUKmediaی راگەیاند: فڕۆكە جەنگییەكانی عیراق بۆردومانی گوندەكانی (دوڕە، مار، ئەخێزل)ی دەوربەری ناحیەی ئامرلیان كردوەو بەپێی زانیارییەكانیش لەو هێرشانەی فڕۆكەكاندا 39 تیرۆریستی داعش كوژراون و 67ی تریش برینداربوون، هەروەها هەشت ئۆتۆمبێلی داعشیش سوتاون و پێنج دۆشكەیان تێكشاندوە.

بەوتەی سەرچاوەكە هەر لەو بۆردمانەی فڕۆكە جەنگییەكاندا (حسێن سەعدون) ناسراو بەقەناس ئەنبار ئەمری داعش لەناوچەكە بەسەختی بریندار بووەو بۆ چارەسەركردن رەوانەی وڵاتی سوریا كراوە.

PUKmedia عومەر غەریب – كەركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket