riklam

پێشمەرگە پەلامارێكی تری داعشی تێكشكاند

kurdistani 12:50 PM - 2014-08-29
ئەمە سێیەمین پەلاماری تیرۆریستانە بۆ سەر ئەو بازگەیە

ئەمە سێیەمین پەلاماری تیرۆریستانە بۆ سەر ئەو بازگەیە

هێزەكانی پێشمەرگە لەبازگەی سلێمان بەگ پەلامارێكی تری تیرۆریستانی داعشیان تێكشكاندو بۆردومانی فڕۆكەكانی عیراقیش لەناوچەكە زیانێكی زۆری بەتیرۆریستانی داعش گەیاندوە.

موقەدەم حەكیم كەریم فەرماندەی فەوجی دووی لیوای 16ی هێزەكانی پێشمەرگە بە PUKmediaی راگەیاند: شەوی رابردوو تیرۆریستانی داعش پەلاماری فەوجی دووی لیوای 16ی هێزەكانی پێشمەرگەیانداوە لەبازگەی ناحیەی سلێمان بەگ، بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە لێان هاتونەتە دەست و بەتوندی وەڵامیانداونەتەوەو پەلامارەكەی تیرۆریستانیان تێكشكاندوە.

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە باسی لەوەشكرد كە ئەمە سێیەمین پەلاماری تیرۆریستانە بۆ سەر ئەو بازگەیەو هەر سێ جارەكەش لەلایەن پێشمەرگەوە پەلامارەكانیان تێكشكێنراوەو كوژراو برینداریان هەبووە.

لەلایەكی تریشەوە سەرچاوەیەكی هێزەكاین پێشمەرگە لەقەزای خورماتوو بە PUKmediaی راگەیاند: فڕۆكە جەنگییەكانی عیراق بۆردومانی مۆڵگەكانی داعشیان كردوە لەگوندەكانی سنوری ناحیەی سلێمان بەگ و زیانێكی زۆریان لەداعش داوە.

PUKmedia عومەر غەریب – كەركوك     

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket