riklam

لەماڵەكەی خۆیدا كوژرا

kurdistani 10:52 AM - 2014-08-29
هۆكاری كوشتنەكەی نادیارە

هۆكاری كوشتنەكەی نادیارە

لەناحیەی پیرەمەگرون هاووڵاتیەك لەكاتی دەرچوونی لەماڵەكەی خۆی لەلایەن كەسانی نەناسراوەو تەقەی لێكراوەو كوژراوە، پۆلیسی ناحیەكەش دەڵێ تائێستا هۆكاری كوشتنی ئەو هاووڵاتیە دیانیەو لێكۆڵینەوەكانیان لەرووداوەكە دەستپێكردوە.

ملازم پشكۆ رەئوف ئەسەری لیكۆڵینەوەی بنكەی پۆلیسی پیرەمەگرون بە PUKmediaی راگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ 2014/8/29 دوای ئاگاداركردنەوەمان بەبونی روداوێكی كوشتن لەگەڕەكی پێشەوای ناحیەی پیرەمەگرون، دەستبەجێ مەفرەزەكانمان گەیشتنە شوێنی روداوەكەو لیكۆڵینەوەمان دەستپێكرد,.

وتیشی: دەركەوتوە كە ئەو هاووڵاتیە كە ناوی (ا.ح.ف) و تەمەنی 42 ساڵانە، پیشەی كاسب بوە، لەكاتی هاتنە دەرەوەی لەماڵەكەی لەناو دەرگای دەرەوە كوژراوەو تەنها گوللـەیەكی دەمانچە بەجەستەیەوە بوە، تەرمەكەشی رەوانەی پزیشكی دادوەری سلیمانی كراوە بۆ لیكۆڵینەوەی زیاتر.

ئەوەشی رونكردەوە كە بەفەرمانی دادوەر لیكۆڵینەوە دەستیپێكردوەو پەڕاوی تایبەتی بۆ كراوەتەوەو كەسوكاری كوژراوەكەش سكاڵای یاساییان تۆماركردوە، بەڵام هۆكاری كوشتنەكە نادیارە.

PUKmedia شاڵاو ئەحمەد - دوكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket