سلێمانی.. خولێكی تایبه‌ت به میدیاكاران ده‌كرێته‌وه
kurdistani 01:56 AM - 2014-08-29سه‌باره‌ت به گرنگیدان به پرسی كه‌مئه‌ندامان كرايه‌وه
رۆژی 27-8-2014 ده‌زگای وارفین بۆ پرسی ژنان له‌ژێر ناونیشانی (به‌ره‌وه سیاسه‌تێكی میدیایی ئامانجدار بۆ پرسی كه‌مئه‌ندامان) له هۆتێل ئه‌رین-ی شاری سلێمانی خولێكی تایبه‌تی بۆ میدیاكاران سه‌باره‌ت به گرنگیدان به پرسی كه‌مئه‌ندامان كرده‌وه.
خوله‌كه به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له كه‌مئه‌ندامان به‌ڕێووه‌چوو، له‌لایه‌ن چه‌ند رۆژنامه‌نوس و چالاكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیه‌وه تیشك خرایه سه‌ر كێشه‌و گرفته‌كانی ژیانی كه‌مئه‌ندامان و ئه‌ركی میدیا بۆ به‌دواداچوونی گرفته‌كانیان و هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان له ماف و ئه‌رك و یاساكانی تایبه‌ت به كه‌مئه‌ندامان، هه‌روه‌ها باس له كاریگه‌ری میدیا كرا بۆ گۆڕینی تێڕوانینی كۆمه‌ڵگه، تا به‌چاوی به‌زه‌ییه‌وه سه‌یری كه‌مئه‌ندامان نه‌كرێت، به‌ڵكو كاربۆ پیشاندانی تواناكانیان بكرێت و هه‌وڵی تێكشكاندنی بۆچوونه سلبیه‌كان به‌رامبه‌ر به كه‌مئه‌ندامان بدرێت.
به‌پێویستیش زانرا میدیاكان هه‌وڵی به‌شداریپێكردنی كه‌سانی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن توانا بده‌ن بۆئه‌وه‌ی له‌ڕێگای خۆیانه‌وه كار بۆ گۆڕینی تێڕوانینی كۆمه‌ڵگه بكه‌ن، چونكه كه‌مئه‌ندامان توێژێكی گرنگی كۆمه‌ڵگه‌ن و ده‌توانن له زۆربه‌ی كایه‌كانی ژیاندا خزمه‌تبكه‌ن.
كه‌مئه‌ندامانی به‌شداربووی خوله‌كه ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن گرت كه به‌رده‌وام له كاتی ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانه‌كاندا گرنگی به پرسی كه‌مئه‌ندامان ده‌ده‌ن له‌كاتێكدا رۆژانه به‌ده‌ست چه‌ندین كێشه‌و گرفته‌وه ده‌ناڵێنن و پێویستیان به ئاوڕلێدانه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها داوایانكرد پرسی كه‌مئه‌ندامان بكرێته پرسێكی گرنگ و له هه‌ندێك لایه‌ندا بچوكنه‌كرێته‌وه، پێیان وابوو میدیا رۆڵێكی به‌رچاو كاریگه‌ر ده‌بینێت له گه‌یاندنی گرفته‌كانیان به كۆمه‌ڵگه به‌گشتی و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌تایبه‌تی، به‌پێویستیان زانی كردنه‌وه‌ی خولی تایبه‌ت به هۆشیاركردنه‌وه‌ی میدیاكاران له گرنگیدان به پرسی كه‌مئه‌ندامان به‌رده‌وامی پێبدرێت.
له‌ماوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی خوله‌كه‌دا كه دوو رۆژ به‌رده‌وام بوو له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نوس و چالاكوانانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیه‌وه زانیاری پێویست سه‌باره‌ت به چۆنێتی روماڵكردنی هه‌واڵه‌كانی تایبه‌ت به كه‌مئه‌ندامان خرایه‌ڕوو.
له‌وباره‌ی كردنه‌وه‌ی خوله‌كه‌وه خه‌نده زرار به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رنامه‌ی ده‌زگاى وارفین بۆ پرسى ژنان به PUKmedia ی رایگه‌یاند: ئامانج له كردنه‌وه‌ی ئه‌م خولانه هۆشیاركردنه‌وه‌ی میدیاكارانه بۆئه‌وه‌ی له‌ڕێگای كاركردن له پرسی كه‌مئه‌ندامان هه‌وڵ بۆ گۆڕینی تێڕوانین و بۆچوونی كۆمه‌ڵگه سه‌باره‌ت به كه‌مئه‌ندامان بدرێت به‌وه‌ی كه‌مئه‌ندامان توێژكی چالاكی كۆمه‌ڵگه‌ن و توانایی كاركردن و خستنه‌ڕووی به‌هره‌كانیان هه‌یه‌و شایه‌نی رێزن نه‌ك به‌زه‌یی، بۆیه پێویسته میدیا به به‌رپرسیارێتیه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسه‌كانیان بكات كه‌ئه‌وه‌ش ته‌نها به چه‌ند به‌رنامه‌یه‌ك ناكرێت به‌ڵكو پێویستی به كار‌و به‌دواداچوونی به‌رده‌وام هه‌یه.
وتیشی: ئه‌م خوله له هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی دهۆك و سلێمانی به‌ڕێوه‌چووه‌و بڕیاره له شاری هه‌ولێریش بكرێته‌وه.
PUKmedia هۆزان فاتیح
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23