riklam

قوباد تاڵەبانی و نوێنەری ئەمنی بەریتانیا باسی پێشمەرگە دەكەن

kurdistani 10:40 PM - 2014-08-28
باسان لەچۆنێتی بەرەوپێشبردنی رەوشی سەربازی لەهەرێم كرد

باسان لەچۆنێتی بەرەوپێشبردنی رەوشی سەربازی لەهەرێم كرد

بۆ زیاتر پتەوكردنی لایەنی ئەمنی لە هەرێمی كوردستان و باشتر رووبەڕووبوونەوەی دەوڵەتی تیرۆریستی (داعش)، ئەمڕۆ جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان قوباد تاڵەبانی، لە تەلاری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لەنوێنەری ئەمنی سەرۆكی حكومەتی بەریتانیا بۆ هەرێمی كوردستان كرد.

بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و جێگیربوونی بارودۆخی ئەمنی لە هەرێمی كوردستان و تێگەیشتن لە رەوشی سەنگەرەكان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان و دەرئەنجامەكانی شەڕانگێزیەكانی دەوڵەتی تیرۆریستی داعش، جەنەڕاڵ سیر سیمۆن گەورە راوێژكاری بەرگری بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست و نوێنەری ئەمنی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی بەریتانیا لەگەڵ وەفدێكی یاوەری، سەردانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان كردو لە دانیشتنێكدا باس لە بارودۆخی هەرێمی كوردستان و ناوچەكە كراو، دۆخی سەنگەرەكان و پێشڕەوییەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان هەڵسەنگێندرا، هەروەها باس لە چۆنێتی بەرەوپێشچوونی رەوشی سەربازی لە هەرێمی كوردستان كرا.

دواتر قوباد تاڵەبانی لەبەرامبەر هاوكارییە مرۆییەكان و ئامادەییەكانیان بۆ هاوكاری سەربازی هەرێمی كوردستان، دەستخۆشی لەحكومەتی بەریتانیا كردو هیوای خواست حكومەتی بەریتانیا لەهاوكاری و هەماهەنگیەكانیان بۆ رووبەرووبوونەوەو نەمانی تیرۆرو دەوڵەتی تیرۆریستی داعش لە عیراق و ناوچەكە،هەمیشە بەردەوام بن و ئامادەیی تەواوییان هەبێت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket