riklam

ئەو بیكەیسەی شەهید مامۆ رەشە لەدەستی داعشێكی دەرهێنا

kurdistani 08:53 PM - 2014-08-28
مامۆ ره‌شه‌ شه‌رِی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی دوباره‌كرده‌وه‌

مامۆ ره‌شه‌ شه‌رِی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی دوباره‌كرده‌وه‌

وێنەی ئەو بیكەیسیەی كە شەهید مامۆ رەشە هەڵەبجەی پێشمەرگەی قارەمان لەكاتی هەڵمەت بردنی بۆ مۆڵگەیەكی تیرۆریستانی داعش بەدەستی خۆی لولەی بیكەیسیەكەی گرت و لەدەستی تیرۆریستانی داعشی دەرهێنا، بەڵام بەداخەوە لەوكاتەدا لەلایەن ئەو تیرۆریستەی داعشەوە كە بەو بیكەیسیە شەڕی پێشمەرگەی پێدەكرد گوللـەیەك بەرسنگی مامۆ رەشە هەڵەبجەی كەوتوەو شەهیدیكرد.  

رۆژی هەینی رابردوو 2014/8/22 لەهێرشی هێزەكانی پێشمەرگەدا بۆ سەر مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعش لەناحیەی جەلەولا هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان سێ فەرماندەیان شەهیدبوو، یەكێك لەو فەرماندە شەهیدانە مامۆ رەشەی هەڵەبجە بوو.

 ئەو پێشمەرگەیەك بوو كە هەموو ژیانی پڕە لە قارەمانێتی و خەبات لەپێناوی نیشتماندا، شەهیدبوونی مامۆ رەشە داستانێكی تری قارەمانی و زیندوكردنەوەی وێنەكانی شۆڕشی نوێی گەلی كوردە كە چۆن پێشمەرگە دوژمنی تێكدەشكاند، ئەویش شەڕی دەستەویەخەیە، دوای ئەوەی دوو چەكداری داعش دەكوژێت و لە دواساتەكانی كوژرانی یەكێكی تریاندا گوللـەیەكی bkcی ئەو تیرۆریستانە  بەر سنگی مامۆ رەشە دەكەوێت و شەهید دەبێت.

تایەر گرێزەی فەرماندەی فەوجی 2ی لیوای 136 كە هاوكات هاوڕێ و هاوشاری شەهید مامۆ رەشەیە، لەبارەی شەهیدبوونی هاوڕێكەیەوە ئەوەی بۆ PUKmedia گێڕایەوە كە لە شەڕەكەی رۆژی هەینی 2014/8/22دا قۆڵی خانەقین بۆ جەلەولا لە بەنزینخانەكەی جەلەولا، كاتێك هێزەكانی پێشمەرگە هێرشیان كردەسەر چەكدارەكانی داعش مامۆ رەشەو چەند پێشمەرگەیەك لەپێشی پێشەوە شێر ئاسا پەلاماری رەبیەكانیان دەداو چەكدارەكانی داعشیان لەناودەبرد.

وتیشی: مامۆ رەشە بەو تەمەنەیەوە كە پێشمەرگەیەكی دێرینەو بەشداری چەندین شەڕیكردوە، هەر لە هەشتاكانەوە تا شۆڕشی نوێی گەلەكەمان و راپەڕینە مەزنەكە هێشتا هەرپێیەوە دیاربوو، كە وێنەیەكە لە قارەمانەكانی جارانی دەشتی شارەزوور، بۆیە خۆی و یەكێك لەپێشمەرگەكانی دوای گرتنی رەبیەیەك ویستی پەلاماردانی رەبییەكیان هەبوو كە دوو داعشی تێدابوو، یەكێكیان bkc بەدەستەوە بوو، پێشمەرگەی هەراسان كردبوو، مامۆ رەشە ویستی كۆتایی بەو دوو چەكدارە بهێنێت، هەرچەند زۆر هاواركرا كە نەچێتە پێشەوە، بەڵام ئەو و پێشمەرگەكەی هەر رۆیشتن.

تایەر گرێزەی باسی لەوەشكرد كە مامۆ رەشە بەخێراییەوە لەپاڵ رەبیەكەوە نزیكبوەوە لە دوو چەكدارەكەو تەقەی لە یەكێكیان كردو كوشتی، دواتر لەگەڵ چەكدارەكەی داعش كە bkc بەدەستەوە بوو بووە شەڕی دەستەویەخەیان و مامۆ رەشە لولەی بیكەیسیەكەی راكێشاو خنكانویەتی، بەڵام لە دواساتەكانی كوژرانی bkc بەدەستەكەی داعش گوللـەیەك بەر سنگی مامۆ رەشە كەوت و بۆ ماوەیەك مایەوە، (بەدڵێكی تەنگەوە دوای وەستانێكی كورت) ماڵئاوایی لێكردین، بەڵام وەسیەتی پێكردین كە تا حەمرین نەوەستین و وتویەتی "جەلەولا هی كوردە".

گرێزەی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە ئەوەی مامۆ رەشە كردی هەموومانی سەرسام كرد، ورەی پێشمەرگەی بەرزكردەوە لە هەموو قۆڵێكەوە پێشمەرگە وەك ئاگر پەلاماری داعشی دەدا، بەدەیان چەكداریان لەو شوێنە لێكوژرا بەتایبەت ئەوانەی bkc یان بەدەستەوە بوو.
لە بارەی ئەو bkcی كە مامۆ رەشە لە شەڕی دەستەویەخەدا لە چەكدارەكەی داعشی سەند، وتی: ئەو  bkc بەدیاری درا بەماڵی مامۆ رەشە، ئەوان ئێستا زۆر سەربەرزن.

لە بارەی شەڕی دەستەویەخەوە، تایەر گرێزەی كە لە سنوری دەشتی شارەزوور بەو شەڕە ناسراوە وتی: شەڕی دەستەویەخە واتا مان یان نەمان، هێزی بازوو هونەری شەڕی جەستەی رۆڵی سەرەكی هەیە، هەروەها خێرایی دەست و مەچەك كە چۆن بتوانیت بە زووترین كات مەبەستی خۆت بپێكیت كە لەناوبردنی دوژمنە.

هەروەها روونیشیكردەوە كە كاتێك ئەو كەسەی زیاترین ویستی هێرشبردنی هەیە، ئەوە ئەو كەسە هەڵدەكوتێتە سەر رەبیەی دوژمن یان بە چەكەكەی دەستی خۆی دەیكوژێت، یان بەهێزی بازوو بەدیلی دەگرێت، یان دەیكوژێت.

لە بارەی مێژووی ئەم شەڕە لەناو هێزەكانی پێشمەرگەوە وتی: پێشووتر هەبووەو پێشمەرگەی قارەمانی زۆرمان لەوبارەیەوە هەبووە، كە ئێستا خاوەن گەورەترین سەروەرین، لەوانە مامۆ رەشە گەورەترین نموونەیانە، بەڵام زۆرترین شەڕی دەستەویەخە لە سەروبەندی راپەڕینە مەزنەكە بوو كە بە دەیان رەبیە بەو شەڕە كۆنترۆڵكرا.

PUKmedia تایبه‌ت

2057202882014_34.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket