riklam

خوێندنی باڵا مژده‌یه‌ك به‌ خوێندكارانی هه‌رێم ده‌دات

kurdistani 08:20 PM - 2014-08-28
خوێندنی باڵا سه‌لامه‌تی خوێندكاران به‌ هه‌ند وه‌رده‌گرێت

خوێندنی باڵا سه‌لامه‌تی خوێندكاران به‌ هه‌ند وه‌رده‌گرێت

ئه‌مڕۆ 28-8-2014 له‌ هۆڵی ڤیدیۆ كۆنفراسی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی، د.گۆڤه‌ند شێروانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ناردن و په‌یوه‌ندییه‌ رۆشنبیرییه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی  لیژنه‌ی باڵا بۆ پێشخستنی فێركردن له‌ عیراق كۆبوه‌وه‌.

له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه‌ به‌ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك له‌‌ كاندیداكانی زه‌ماله‌ی حكومه‌تی عیراقی، كه‌ دانیشتوی هه‌رێمی كوردستانن به‌ڕێوه‌چوو.

 له‌سه‌ره‌تادا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ناردن و په‌یوه‌ندییه‌ ڕۆشنبیرییه‌كان وتی: وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم سه‌لامه‌تی گیان و داهاتووی كاندیده‌كانی  زه‌مالاتی به‌غدا بۆ خوێندنی باڵا به‌هه‌ند وه‌رده‌گرێ، بۆیه‌ به‌ هۆی تێكچونی باری ئه‌منیه‌وه‌، له‌ ئێستادا كێشه‌ بۆ ئه‌و كاندیدانه‌ دروستبووه‌، ناتوانن به‌ئاسانی سه‌ردانی به‌غداد بكه‌ن بۆ رایكردنی مامه‌ڵه‌كانیان، بۆ چاره‌كردنی ئه‌و گرفته‌ش  وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێم داوای له‌ حكومه‌تی فیدراڵ كرد، ئه‌و كاندیدانه‌ مامه‌ڵه‌كانیان و چاوپێكه‌وتن و ڕێكخستنی كه‌فاله‌ت و كاره‌ رۆتینیه‌كانی دیكه‌یان له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ رایی بكرێت.

 له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نوه‌ر سه‌باح لێپرسراوی كاروباری یاسایی و سه‌رۆكی وه‌فده‌كه‌، سوپاسی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستانی كرد، له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ماهه‌نگیی و كارئاسانیه‌ی بۆ كاندیده‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

لیژنه‌ی باڵا بۆ پێشخستنی فێركردن له‌ عیراق سه‌ر به‌ نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیری عیراقی و به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌، كه‌ ساڵانه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی دانیشتوانی پارێزگاكانی عیراق، ژماره‌یه‌ك كاندید له‌ هه‌ر پارێزگه‌یه‌ك هه‌ڵده‌بژێرێت، به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی خوێندنی باڵا له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرا، شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش ساڵانه‌ وه‌ك پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراق پشكی خۆیان هه‌یه‌ له‌و به‌رنامه‌، له‌ ساڵانی رابردودا به‌سود وه‌رگرتن له‌و به‌رنامه‌یه‌ ژماره‌یه‌ك كاندیدی كورد له‌ شاره‌كانی كوردستان ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ كراون بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی باڵا ماسته‌ر و دكتۆرا، به‌ڵام به‌ هۆی تێكچوونی باری ئه‌منییه‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌ ماوه‌ی ساڵی ڕابردودا، ژماره‌یه‌ك كاندید نه‌یانتوانیوه‌ سه‌ردانی به‌غداد بكه‌ن بۆ رایكردنی مامه‌ڵه‌كانیان، بۆیه‌ به‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕی ده‌كرێ كاندیده‌كان له‌ كاتێكی نزیكدا مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واو بكرێت و دواتریش له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ ده‌ست به‌خوێندنه‌كانیان بكه‌ن.

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket