riklam

وەڵامی لاهور شێخ جەنگی بۆ نەجات عەلی

kurdistani 07:27 PM - 2014-08-28
لەئازادكردنەوەی مەخموردا تەنها دژەتیرۆر شەهیدو برینداریداوە

لەئازادكردنەوەی مەخموردا تەنها دژەتیرۆر شەهیدو برینداریداوە

كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی نەجات عەلی ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان خۆی لەخۆیدا خەرقێكی رۆژنامەوانی گەورەیەو قۆستنەوەی سەركەوتنی هێزی پێشمەرگەیە لەمەخمورو بۆ مەبەستی تەسكی حزبایەتی بەكارهێنراوە.

لێدوانەكەی نەجات عەلی-ش لەلایەن راگەیاندنە رەسمیەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە بڵاوكراوەتەوە.

لاهور شێخ جەنگی بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری هەرێمی كوردستان لەبارەی لێدوانەكەی ئەمڕۆ 2014/8/28ی نەجات عەلی‌ ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان كە رایگەیاندبوو ئەوان مەخموریان ئازادكردوەتەوە، بە PUKmediaی راگەیاند: لێدوانەكەی نەجات عەلی لەمكاتەدا خزمەت ناكات بەيەكڕیزی ماڵی كوردو هەموو هێزی پێشمەرگە كە بێ جیاوازی شانبەشانی یەكتر لەبەرەكانی جەنگ شەڕ دەكەن.

وتی: پێموابێت ئەو قسەیەی كە كاك نەجات كردویەتی لێی تێكچووە، باسی چۆڵكردنەكەی مەخمور دەكات نەك ئازادكردنەوەی، چونكە لەئازادكردنەوەی مەخمور بۆخۆم لەوێ بووم شانبەشانی خەڵكانی تر، كاك نەجاتم نەبینی، بەڵام دیارە ئەوەی ئەو باسی دەكات چۆڵكردنەكەیە كە بەسەرپەرشتی خۆی چۆڵكراوە، بەدڵنیاییەوە ئێمە لەوێ نەبوین قسەكانی راستە.

لاهور شێخ جەنگی راشیگەیاند: هێزەكانی دژەتیرۆر بەئاگاداری سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت چونەتە مەخمور، هەماهەنگیشمان لەگەڵ برادەرانی پارتی هەبووە، دوای ئازاكردنەوەی مەخموریش پرسمان بەسەرۆكی هەرێم كردو رەزامەندی ئەومان وەرگرت كە لەناوچەكانی كەركوك و جەلەولا پێویستیان پێمانە، بۆیە هێزەكانی دژەتیرۆر دوای رۆژێك لەئازادكردنەوەی مەخمور لەوێ كشانەوە.

بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری هەرێمی كوردستان وتیشی: لەئازادكردنەوەی مەخموردا هێزەكانی دژەتیرۆر شەهیدو برینداریانداوە، تەنها كەس كە لەوێ شەهیدو برینداریداوە هێزەكانی دژەتیرۆر بوو، لەرۆڵی هیچ لایەنێكی تر كەمناكەمەوە، بەڵام قسەكانی كاك نەجات باسی چۆڵكردنەكە دەكات نەك ئازاكردنەكەی.

PUKmedia تایبەت   

 

058192882014_B3351.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket