riklam

تبچ.. ژماره‌یه‌ك داعش ده‌كوژرێن و بریندارده‌بن

kurdistani 04:59 PM - 2014-08-28
داعش پردی نێوان ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌و گوندی نارینیان ته‌قاندووه‌ته‌وه‌

داعش پردی نێوان ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌و گوندی نارینیان ته‌قاندووه‌ته‌وه‌

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هێزی ئه‌منی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ سنوری ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانه‌وه‌ بۆ سه‌ر گوندی تبچ-ی سه‌ر به‌ پارێزگای دیاله‌، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری تیرۆرستی داعش كوژران و برینداربوون.

وتیشی: هه‌ر به‌هۆی ئه‌و بۆردومانانه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی مه‌ده‌نی له‌ گوندی تبچ برینداربوون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كفری كراون.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش پردی نێوان ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌و گوندی نارینیان ته‌قاندووه‌ته‌وه‌.

PUKmedia  توانا ئه‌حمه‌د - كفری

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket