riklam

ئەردۆگان دوانزەهەمین سەرۆك كۆماری توركیا

kurdistani 04:34 PM - 2014-08-28
لەپەرلەمان سوێندی یاسای خوارد

لەپەرلەمان سوێندی یاسای خوارد

رەجەب تەیب ئەردۆگان لەبەردەم پەرلەمانی توركیا وەك دوانزهەمین سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە سوێندی یاسایی خوارد.

دوای پێدانی بەڵگەنامەی رەسمی لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیاوە كە تەئكیدی لەسەر سەركەوتنی كردەوە لەهەڵبژاردنەكانی 10ی ئەم مانگەی سەرۆكایەتی توركیادا، رەجەب تەیب ئەردۆگان بویە دوانزەهەمین سەرۆك كۆماری توركیا.

لەكاتی سوێندخواردنی ئەردۆگانیشدا، پەرلەمانتارانی گەلی كۆماری ئۆپۆزیسۆن كە كەمال كلیچدار ئۆغلۆ سەرۆكایەتیان دەكات لەوكاتەی رەجەب تەیب ئەردۆگان سوێندی یاسای خوارد بەشێكیان لەهۆڵی پەرلەمان كشانەوە، ئەوەش بەهۆی رەتكردنەوەی داواكارییەكیان لەلایەن جەمیل چیچەكی سەرۆكی پەرلەمانەوە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی یەكێك لەماددە دەستوریەكانەوە.

ئەردۆگان دوای گەیشتنی بەهۆڵی پەرلەمان، لەلایەن پەرلەمانتارانی دادو گەشەپێدانی دەسەڵاتدارەوە كە بۆ خۆی سەرۆكایەتی دەكات پێشوازی لێكرا، بەڵام پەرلەمانتارانی بزوتنەوەی نەتەوەی و پارتی دیموكراتی گەلان (بەدەپە) لەكاتی سوێندخواردنی ئەردۆگاندا چەپڵەشیان بۆ لێنەداو هەڵیشنەسان.

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لەكۆشكی كۆماری توركیا لەمەراسیمێكیدا رێوڕەسمی وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆماری لەلایەن عەبدوڵڵا گویل سەرۆك كۆماری پێشوی توركیاوە رادەستی رەجەب تەیب ئەردۆگان بكرێت.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket