riklam

وه‌زیری ته‌ندروستی له‌كێشه‌ی په‌یمانگایه‌ك ده‌كۆڵێته‌وه‌

kurdistani 03:24 PM - 2014-08-28
"پیشه‌كه‌تان پیرۆزو گرنگه‌، درێغی له‌ كات و شێوه‌ی كاره‌كه‌تاندا ناكه‌ن"

"پیشه‌كه‌تان پیرۆزو گرنگه‌، درێغی له‌ كات و شێوه‌ی كاره‌كه‌تاندا ناكه‌ن"

به‌ مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه‌ ئاگادربوون له‌ ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یمانگای پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی، ئه‌مڕۆ 28-8-2014 د.رێكه‌وت حه‌مه‌ ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی به‌ یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی په‌یمانگای پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌ ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان و كه‌موكوڕی و كێشه‌كانی ئه‌و په‌یمانگای كۆڵییه‌وه‌.

پاشان وه‌زیری ته‌ندروستی ستایشی پزیشك و كارمه‌ندانی ئه‌و په‌یمانگای ناوبراوی كرد، له‌ به‌رامبه‌ر كارو ماندوبوونیان كه‌ به‌رده‌وام له‌ پێشوازی هاووڵاتیادان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ "پیشه‌كه‌تان پیرۆزو گرنگه‌، درێغی له‌ كات و شێوه‌ی كاره‌كه‌تاندا ناكه‌ن".

د.رێكه‌وت راشیگه‌یاند كه‌ وه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌رده‌وامده‌بین له‌ پاڵپشتی و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانتان، بۆ ئه‌مه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی راسپارد داواو داخوازیان جێبه‌جێ بكات و پێداویستییه‌كانیان بۆ دابینبكرێت.

وه‌زیری ته‌ندروستی وتیشی: پێویسته‌ په‌له‌بكرێت له‌ دروستكردنی بینای نوێی په‌یمانگای پزیشكی دادوه‌ری، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو و سه‌رده‌میانه‌ به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان.

له‌ به‌رامبه‌ردا به‌ڕێوه‌به‌رو پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی په‌یمانگای پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی سوپاسی ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستیان كرد كه‌ له‌نزیكه‌وه‌ له‌ كێشه‌و گرفته‌كان و چۆنییه‌تی راییكردنی كاره‌كانی كۆڵییه‌وه‌.

PUKmedia  راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی

1524152882014_44 (2).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket