riklam

بۆ هاووڵاتیان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان

kurdistani 02:46 PM - 2014-08-28
ده‌بێت هه‌ڤاڵانی پێشمه‌رگه‌ به‌وریاییه‌وه‌  هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن له‌گه‌ڵ پاشماوه‌كانی دوژمن

ده‌بێت هه‌ڤاڵانی پێشمه‌رگه‌ به‌وریاییه‌وه‌ هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن له‌گه‌ڵ پاشماوه‌كانی دوژمن

ئاگادارییه‌ك له‌ كاروباری مینه‌وه‌ بۆ هاووڵاتیان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان

وه‌ك هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن چه‌كداره‌ تیرۆرسته‌كانی داعش، به‌هۆی شكستیان به‌رامبه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان تاكتیكی شه‌ڕیان گۆڕیوه‌و په‌نا بۆ دانانی بۆمبی چێنراو و ته‌قه‌مه‌نی و ته‌ڵه‌ی بێ ئاگا ده‌به‌ن و به‌داخه‌وه‌ به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانمان شه‌هیدبوون و زیانیان پێگه‌یشتووه‌، بۆیه‌ بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی  گشتی كاروباری مین له‌ سلێمانی  داوا ده‌كات ره‌چاوی ئه‌م رێنمایانه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ن:

یه‌كه‌م: پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان، له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگدا خۆیان دووربگرن له‌ نزیكبوونه‌وه‌و ده‌ستكاریكردنی هه‌ر شتێكی سه‌رنجڕاكێش، چونكه‌ وه‌ك زانراوه‌  تیرۆرسته‌كان  ته‌كتیكی ته‌ڵه‌ی بێ ئاگا داده‌نێن و مین و ته‌قه‌مه‌نی  و بۆمبی چێنراو  له‌و شوێنانه‌دا داده‌نێن كه‌ سه‌رنجڕاكێشن.

دووه‌م: له‌كاتی پێشڕه‌وی و گرتنه‌وه‌ی ناوچه‌كان، ده‌بێت هه‌ڤاڵانی پێشمه‌رگه‌ به‌وریاییه‌وه‌  هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن له‌گه‌ڵ پاشماوه‌كانی دوژمن، چونكه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ئه‌و پاشماوانه‌ بۆمبڕێژ كرابن.

سێیه‌م: هه‌ڤاڵانی پێشمه‌رگه‌ له‌كاتی بینینی مین و ته‌قه‌مه‌نی و ته‌ڵه‌ی بێ ئاگا، راسته‌وخۆ  به‌رپرسه‌كه‌یان ئاگاداربكه‌نه‌وه‌ بۆ گه‌یشتنی تیمه‌كانی فریاگوزاری پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین و ته‌قه‌مه‌نی و بۆمبی چێنراو.

چواره‌م: به‌ره‌كانی جه‌نگ هه‌میشه‌ مه‌ترسی بوونی مین و بۆمبی چێنراو و ته‌ڵه‌ی بێ ئاگای لێده‌كرێت، بۆیه‌ پێویسته‌ هاووڵاتیان نزیكی به‌ره‌كانی شه‌ڕ نه‌بنه‌وه‌و بێ پرسیاركردن و شاره‌زایی نه‌چنه‌ ئه‌و  ناوچانه‌ی مه‌ترسی بوونی مین و ته‌قه‌مه‌نیان لێده‌كرێت و به‌هیچ جۆرێك ده‌ستكاری مین و ته‌ڵه‌كانی به‌بێ ئاگا نه‌كه‌ن.

پێنجه‌م: داوا له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ین له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م رێنماییانه‌دا هاوكاربن بۆ پاراستنی گیانی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانمان و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ته‌كتیكی تیرۆرستان.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری مین/ سلێمانی

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket