riklam

حه‌مرین..چه‌كدارانی داعش ده‌ستیانكردووه‌ به‌پاشه‌كشێ

kurdistani 02:35 PM - 2014-08-28
چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش هیچ وره‌یه‌كیان نه‌ماوه‌

چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش هیچ وره‌یه‌كیان نه‌ماوه‌

هێزه‌كانی سوپا له‌پێشڕه‌ویدان به‌ره‌و زنجیره‌ چیای حه‌مرین و چه‌كدارانی داعشیش ده‌ستیانكردووه‌ به‌ پاشه‌كشێ له‌و ناوچه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئاگادار تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 28-8-2014 هێزه‌كانی سوپای عیراق ده‌ستیانكردووه‌ به‌ پێشڕه‌ویكردن بۆ رزگاركردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی حه‌مرین.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكراشیكرد كه‌ دوابه‌دوای رزگاركردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی عوزێم و پاككردنه‌وه‌ی ناحیه‌ی عوزێم له‌ چه‌كدارانی داعش، هێزه‌كانی سوپا ده‌ستیانكردووه‌ به‌ پێشڕه‌وی به‌ ئاڕاسته‌ی زنجیره‌ چیای حه‌مرین.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند كه‌ سه‌رباری دانانی به‌رمیلی مه‌وادی ته‌قینه‌وه‌ له‌ رێگا سه‌ره‌كییه‌كان، هێزه‌كانی سوپا له‌ دوو قۆڵه‌وه‌ پێشڕه‌وییان كردووه‌، كه‌ قۆڵی یه‌كه‌م رێگای خۆڵین و ئه‌وی تریان رێگای قیره‌.

به‌پێی زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌كان، چه‌كدارانی داعش له‌ دۆخێكی ده‌روونی خراپدان و توانای روبه‌ڕوبوونه‌وه‌یان له‌ده‌ستداوه‌و له‌هه‌ر شوێنێك تووشی شه‌ڕ ده‌بن هه‌ڵدێن.

به‌پێی زانیارییه‌كان هێزه‌كانی سوپا، له‌ ئێستادا گه‌یشتوونه‌ته‌ گوندی (ته‌ل وه‌لید) و به‌وه‌ش سوپا نزیكبوونه‌ته‌وه‌ له‌ زنجیره‌ چیای حه‌مرین و ته‌نها چوار كیلۆمه‌تریان ماوه‌ بگه‌نه‌ زنجیره‌ چیای حه‌مرین.

موقه‌ده‌م حه‌كیم كه‌ریم فه‌رمانده‌ی فه‌وجی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ سلێمان به‌گ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو تۆبخانه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆردومانی چڕی مۆڵگه‌كانی داعشیان كردووه‌ له‌ناو ناحیه‌ی سلێمان به‌گ و گونده‌كانی خه‌سه‌دالی و ئه‌لبو حه‌سه‌نه‌كان و زیانی گه‌وره‌ به‌ چه‌كدارانی داعش گه‌یه‌نراوه‌و كوژراو و برینداری زۆر له‌ ریزی داعش هه‌یه‌.

وتیشی: به‌هۆی ئه‌و بۆردومانانه‌وه‌ چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش هیچ وره‌یه‌كیان نه‌ماوه‌.

PUKmedia  عومه‌ر غه‌ریب - كه‌ركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket