riklam

نوێترین زانیاری له‌باره‌ی زوممار-ه‌وه‌

kurdistani 12:40 PM - 2014-08-28
پێشمه‌رگه‌ له‌ پێشڕه‌ویدایه‌

پێشمه‌رگه‌ له‌ پێشڕه‌ویدایه‌

پێشمه‌رگه‌ له‌چه‌ند قۆڵێكه‌وه‌ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ناحیه‌ی زوممار و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ئه‌و گوندانه‌ی نزيك ناحیه‌كه‌ ده‌كه‌ونه‌وه‌ ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت  له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌نزیك ناحیه‌ی زوممار به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ 28-8-2014  هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر ناحیه‌ی زوممارو گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری، كه‌مێك پێش ئێستا توانرا له‌دوای چه‌ند سه‌عاتێك له‌شه‌ڕكردن، بچینه‌ ناو چه‌ند گوندێكی زومماره‌وه‌.

 سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: له‌ئێستادا گونده‌كانی شێخانوك و عه‌ین عه‌وێز و فه‌ره‌قی خراپتبن و گوندی حه‌مه‌د ئاغای عه‌ره‌بان و هه‌روه‌ها گوندی حه‌مه‌د ئاغای كوردی و پرده‌كه‌ی ئه‌و گونده‌ كه‌وتۆته‌ ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌.

هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆ رزگاركردنی ناحیه‌ی زوممار، كه‌ به‌شێكی زۆری ئه‌و هێزه‌، بریتین له‌هێزه‌كانی حه‌فتای هێزی پێشمه‌رگه‌، ده‌بێت كۆمه‌ڵكای به‌رزان و عه‌ین فه‌ره‌ج و گردبڕ رزگار بكه‌ن، دواتر بچنه‌ ناو ناحیه‌ی زومماره‌وه‌ كه‌ دووری ئه‌و ناحیه‌یه‌ له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ به‌ نزیكه‌ی2 كم ده‌بێت.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket