riklam

داعش بیره‌ نه‌وته‌كانی عه‌ین زاله‌ ده‌ته‌قێنێته‌وه‌

kurdistani 10:28 AM - 2014-08-28
داعش چه‌كداری زیاتر ده‌هێنێته‌ زوممار

داعش چه‌كداری زیاتر ده‌هێنێته‌ زوممار

له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا له‌ ناوچه‌ی زوممار، چه‌كداره‌ تیرۆرسته‌كانی داعش ئاگریان به‌ردایه‌ بیره‌ نه‌وته‌كانی عه‌ین زاله‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ نزیك زوممار به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند:  تیرۆرستان له‌ئێستادا ده‌زانن كه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌پێشڕه‌ویدایه‌، هه‌روه‌ها ده‌شزانن كه‌ توانای به‌رگری كردنیان نه‌ماوه‌، بۆیه‌ چه‌كداره‌ تیرۆرسته‌كان ئاگریان به‌ردایه‌ سێ بیره‌ نه‌وته‌ گه‌وره‌كه‌ی عه‌ین زاله‌ .

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: ئێستا ئاگری ئه‌و سێ بیره‌ نه‌وته‌ له‌ئێمه‌وه‌ دیاره‌و ئه‌و كاره‌ی تیرۆرستانیش بۆ رێگری كردنه‌ له‌ هێرشه‌كانی پێشمه‌رگه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia له‌ئێستادا به‌هۆی ئه‌و شكسته‌ی كه‌به‌سه‌ر تیرۆرستاندا هاتووه‌ له‌ زوممار، تیرۆرستان له‌چه‌ند شوێنێكی تره‌وه‌ چه‌كداریان هێناوه‌ته‌ ناو ناحیه‌ی زومماره‌وه‌ بۆ به‌رگری كردن.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket