riklam

رێكخراوێك بڕی 13 ملیۆن دۆلار بۆ ئاواره‌كان خه‌رج ده‌كات

kurdistani 09:55 AM - 2014-08-28
پێویسته‌ به‌غدا یارمه‌تییه‌ داراییه‌كانی بۆ هه‌رێم بۆ یارمه‌تیدانی ئاواره‌كان ره‌وانه‌ بكات

پێویسته‌ به‌غدا یارمه‌تییه‌ داراییه‌كانی بۆ هه‌رێم بۆ یارمه‌تیدانی ئاواره‌كان ره‌وانه‌ بكات

رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، تائێستا به‌برِی 13 ملیۆن دۆلار كه‌لوپه‌لیان له‌بازارِه‌كانی كوردستان كرِیوه‌و مانگانه‌ش برِی 2 ملیۆن دۆلار بۆ ئاواره‌كانی رۆژئاوا له‌ بازارِه‌كانی هه‌رێم خه‌رج ده‌كات.
به‌رپرسی نوسینگه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاست، باكووری ئه‌فریقا، ئاسیای ناوه‌رِاست و رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا بۆ هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌ پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی ته‌ندروستی و خۆراك بۆ ئاواره‌كان سه‌ردانی د.دیندار زێیاری جێگری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌ره‌وه‌یان كردو  شێوازی یارمه‌تیدانی ئاواره‌كان و پلانه‌كانیان بۆ ئاینده‌ خسته‌رِوو.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ره‌وشی ئاواره‌كان به‌ هه‌ستیار وه‌سف ده‌كات، كه‌ ده‌یانه‌وێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م ره‌وشه‌و كه‌موكورتییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم و وڵاتانی كۆمه‌كبه‌خش كار بكات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تیمه‌كانیان ئاماده‌ن و پلانی گونجاویشیان داناوه‌.
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووكان، به‌ سوپاسكردنی رۆڵ و یارمه‌تییه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، تیشكی خسته‌سه‌ر پێویستی دروستكردنی كه‌مپی نوێ بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی كه‌ له‌ بینای قوتابخانه‌كان و شوێنه‌ گشتییه‌كانی تر نیشته‌جێبوون كه‌ حكومه‌ت به‌ته‌نیا ناتوانێت ئه‌م كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكات و پێویستی به‌ یارمه‌تی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌.
هه‌روه‌ها دیندار زێیاری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردبوو: پێویسته‌ به‌غدا یارمه‌تییه‌ داراییه‌كانی بۆ هه‌رێم بۆ یارمه‌تیدانی ئاواره‌كان ره‌وانه‌ بكات و بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م پرسه‌ پێویسته‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ بواری سیاسیشه‌وه‌ رۆڵی هه‌بێت  بۆ وه‌رگرتنی یارمه‌تی دارایی له‌ به‌غداو دابه‌شكردنی به‌سه‌ر ئاواره‌كان.
دیندار زێباری گله‌یی ئاواره‌كان له‌ شێوازی خواردنی گه‌رم گه‌یانده‌ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كه‌ لایه‌نی به‌رامبه‌ر باسیان له‌كاتی بوونی چێشتخانه‌ی گه‌رِۆك كردو هه‌ولًَده‌ده‌ن چاره‌سه‌رییه‌كی هه‌میشه‌یی بۆ ئه‌و كێشه‌یه‌ بدۆزنه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یارمه‌تی ئابوریی كوردستانیان داوه‌ كه‌ تائێستا به‌برِی 13 ملیۆن دۆلار خواردن و پێداویستی تری ئاواره‌كانیان له‌ بازارِه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابینكردووه‌، له‌گه‌ڵ خه‌رجكردنی 2 ملیۆن دۆلار مانگانه‌ بۆ ئاواره‌كانی رۆژئاوای كوردستان.
PUKmedia   تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket