riklam

پێشمه‌رگه‌ چیای به‌تانه‌ كۆنترۆڵ ده‌كاته‌وه‌

kurdistani 09:30 AM - 2014-08-28
  پێشمه‌رگه‌ ته‌نها دوو كیلۆمه‌تری ماوه‌ بگه‌نه‌ ناو ناحیه‌ی‌ زوممار

پێشمه‌رگه‌ ته‌نها دوو كیلۆمه‌تری ماوه‌ بگه‌نه‌ ناو ناحیه‌ی‌ زوممار

به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ به‌رواری 28-8-2014  هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌چه‌ند قۆڵێكه‌وه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر موڵگه‌كانی تیرۆرستان، له‌گوندی‌ مه‌حمودیه‌ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی‌ زوممار.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ زوممار، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌ره‌به‌ریانی‌ ئه‌مڕۆ وه‌ هێرشیان ده‌ستپێكردوه‌ بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی‌ تیرۆرستان له‌گوندی‌ مه‌حمودیه‌ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی‌ زوممارو به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ توانییان چه‌ند گوندێك كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی‌: له‌ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا‌ پێشمه‌رگه‌ توانی چیای‌ به‌تانه‌ كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ شوێنێكی‌ ستراتیجییه‌ له‌ ناوچه‌ی‌ زوممار و ره‌بیعه‌ و ده‌ڕوانێت به‌سه‌ر زومماردا.

له‌ئێستادا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ته‌نها دوو كیلۆمه‌تریان ماوه‌ بگه‌نه‌ ناو ناحیه‌ی‌ زوممار و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش له‌ پێشڕه‌ویدان و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ناحیه‌ی زوممار بكه‌ێته‌وه‌ ده‌ست هێزه‌كان پێشمه‌رگه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket