riklam

داعش توانای به‌ره‌نگاری پێشمه‌رگه‌ی نه‌ماوه‌

kurdistani 10:51 PM - 2014-08-27
به‌ ده‌یان داعش كوژران و برینداربوون

به‌ ده‌یان داعش كوژران و برینداربوون

ئه‌مشه‌و 27-8-2014 فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان بۆردومانكردنی مۆڵگه‌كانی داعشیان كرد له‌ ناوچه‌كانی تبجی سه‌ر به‌ قه‌ره‌ته‌په‌و سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولا، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ به‌ ده‌یان داعش كوژران و برینداربوون.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌، له‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان و هێزه‌كانی پشتیوانی 2ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رده‌وام بنكه‌و باره‌گاكانی داعش بۆردومانده‌كه‌ن له‌ تبج و جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌و قه‌ره‌ته‌په‌و سه‌ربازگه‌ی كۆبرا، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ داعش وره‌یان شكاوه‌، به‌جۆرێك كه‌ شه‌وان له‌و ناوچانه‌ نامێننه‌وه‌و ده‌چنه‌ ده‌وروبه‌ری ئه‌و ناوچانه‌.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ سه‌ركرده‌ بیانییه‌ داعشه‌كان سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولایان به‌جێهێشتووه‌و هه‌ڵهاتوون، ئه‌وانه‌شی له‌وێ ماون شۆڤێنی و كۆنه‌ به‌عسی و سوننه‌ توندڕه‌وه‌كانن، كه‌ ئه‌وانیش شڵه‌ژاون و به‌ شه‌وان ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌و به‌ رۆژیش به‌ په‌رش و بڵاوی خۆیان حه‌شارده‌ده‌ن و توانای به‌ره‌نگاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان نه‌ماوه‌، هه‌ربۆیه‌ به‌درێژایی رووباری سیروان له‌ناو جه‌له‌ولا ژماره‌یه‌كی زۆر به‌له‌میان ئاماده‌كردووه‌ بۆ راكردن به‌هۆی ئه‌و ئابلوقه‌ی له‌سه‌ریانه‌، هه‌روه‌ك ته‌واوی به‌رزاییه‌كانی هه‌ردوو ناحیه‌ی جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌ له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه‌ كۆنترۆلًكراوه‌.

به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش، چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش كه‌وتوونه‌ته‌ تاڵانكردن و شكاندنی ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌ی دوكان و ماڵه‌كان له‌ هه‌ردوو ناحیه‌ی سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولا، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌شی پێشتر پشتیوانی چه‌كدارانی داعش بوون و یارمه‌تیان داون، له‌ ئێستادا په‌شیمان بوونه‌ته‌وه‌و هه‌ڵهاتوون و ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێهێشتووه‌ له‌ پێناو پاراستنی خۆیان له‌ده‌ستی تیرۆرستانی داعش.

له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ هه‌ر ئه‌مشه‌و له‌ ناوچه‌ی ته‌جنید ژماره‌یه‌ك چه‌كداری تیرۆرستی داعش ویستوویانه‌ هه‌ڵبێن، له‌وكاته‌دا پێشمه‌رگه‌ روبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه‌و ژماره‌یه‌كیان لێ كوشتوون و ژماره‌یه‌كیشیان لێ برینداركردوون، هه‌روه‌ها 5 داعشیان ده‌ستگیركردووه‌.

PUKmedia  سامان نه‌جم و سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket