riklam

كورته‌ باڵاكانی كوردستان: هاوكاری پێشمه‌رگه‌ین

kurdistani 09:50 PM - 2014-08-27
میروه‌یس: داعش وره‌یان رووخاوه‌و له‌شكستدان

میروه‌یس: داعش وره‌یان رووخاوه‌و له‌شكستدان

ئه‌مڕۆ 27/8/2014 شێركۆ میروه‌یس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین، به‌ ئاماده‌بوونی ئایدن حه‌سه‌ن به‌رپرسی ناوه‌ندی رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كانی خانه‌قین پێشوازیكرد له‌ كۆمه‌ڵه‌ی كورته‌باڵاكانی كوردستان.

سه‌ره‌تا وه‌فدی ئاماده‌بوو رۆڵ و كاریگه‌ری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كانیان به‌رز نرخاند له‌ هێنانه‌دی ئارامی و پاراستن و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئۆقره‌یی بۆ هاووڵاتیانی ناوچه‌كه‌، هه‌روه‌ها پشتیوانی خۆیان بۆ پاراستنی خاكی كوردستان دووپاتكرده‌وه‌و رایانگه‌یاند كه‌ هاتووین هاوكاری و كۆمه‌ك پێشكه‌ش به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ بكه‌ین، چونكه‌ ئه‌وه‌ ئه‌ركی هه‌موو تاكێكی كورده‌ پشتیوانی رۆڵه‌ی میللـه‌ته‌كه‌ی بێت كه‌ گیانی خۆیان ده‌به‌خشن له‌ پێناو ئاسوده‌یی و ئارامی وڵات.

له‌ به‌رامبه‌ردا، شێركۆ میروه‌یس سوپاسی هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی كورته‌باڵاكانی كوردستان و ناوه‌ندی رێكخراوه‌كانی خانه‌قینی كرد، كه‌ هه‌میشه‌ خۆنه‌ویستانه‌ بۆ خزمه‌تكردنی گه‌ل و وڵاته‌كه‌یان چ ئه‌ركێكیان پێسپێدرابێت ئاماده‌ی جێبه‌جێكردنی بوون، بۆیه‌ ئه‌مه‌ش دڵگه‌رمی و جۆش و خرۆش ده‌دات به‌هێزی پێشمه‌رگه‌و هاووڵاتیانی ناوچه‌كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر دڵسۆزی و به‌ئه‌مه‌كی ئێوه‌.

هاوكات شێركۆ میروه‌یس ئاماژه‌ی به‌ وره‌ی پۆڵایینی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كان كرد كه‌ له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ هه‌رده‌م سنگی خۆیان كردووه‌ته‌ قه‌ڵغان بۆ به‌رگریكردن له‌ خاكی پیرۆزی كوردستان تا دوادڵۆپی خوێن، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ شكستی ئه‌و گروپه‌ توندڕه‌وانه‌ كرد له‌ سنوره‌كه‌و رایگه‌یاند كه‌ چه‌كدارانی داعش له‌ ئێستادا وره‌یان رووخاوه‌و به‌رده‌وام له‌شكستدان.

PUKmedia  دیارجه‌وهه‌ر - خانه‌قین

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket