riklam

داعش ماڵی براو خوشكی شه‌هیدی سه‌ركرده‌ ئیبراهیم عه‌زۆ ده‌ته‌قێننه‌وه‌

kurdistani 08:32 PM - 2014-08-27
پێشتر ماڵه‌كانیان تاڵان كردون

پێشتر ماڵه‌كانیان تاڵان كردون

 تیرۆرستانی داعش له‌ گوندی گورگر-ی سه‌ربه‌ ناحیه‌ی زوممار، ماڵی براو خوشكی شه‌هیدی سه‌ركرده‌ ئیبراهیم عه‌زۆ-یان ته‌قانده‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ عومه‌ر عه‌زۆ برای شه‌هیدی سه‌ركرده‌ ئیبراهیم عه‌زۆ تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 27-8-2014، سه‌عات 11:30 ی به‌یانی سێ ئۆتۆمبێلی جۆری تویوتا پیكاپ كه‌ چه‌ند چه‌كدارێكی تیرۆرستی داعشی تێدابووه‌ كه‌ به‌وته‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ چه‌كداره‌كان جل و به‌رگی ئه‌فغانی و پاكستانیان له‌به‌ردابووه‌ هاتوونه‌ته‌ نێو خانووی من و خوشكه‌كه‌م له‌ گوندی گورگر سه‌ربه‌ ناحیه‌ی زوممار، كه‌ دووری نێوان ماڵی من و خوشكه‌كه‌م نزیكه‌ی 200 مه‌ترێك ده‌بێت، ئه‌و چه‌كدارانه‌ دوای ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناشرین هه‌ردوو ماڵه‌كه‌یان بۆمبڕێژكردوه‌ دواتر هه‌ردووكیان ته‌قاندۆته‌وه‌.

 عومه‌ر عه‌زۆ برای شه‌هیدی سه‌ركرده‌ ئیبراهیم عه‌زۆ، وتیشی: ئاگادارین پێش چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ماڵی من و خوشكه‌كه‌م له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ تاڵان كراوه‌و هه‌رچییه‌كمان هه‌بووه‌، له‌لایه‌ن ئه‌و چه‌كدارانه‌وه‌ براوه‌.

  عومه‌ر عه‌زۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه‌ ماڵی من وه‌ك برای ئیبراهیم عه‌زۆی شه‌هیدێكی سه‌ركرده‌ی دیاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ناوچه‌كه‌دا دیاربووه‌و ناوبانگێكی دیارمان هه‌بووه‌و ماڵه‌كه‌مان وه‌ك شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ ناسراو و سه‌ركردانه‌ی كورد بووه‌ كه‌ كاتی سه‌ردانیان بۆ ناوچه‌كه‌ له‌ماڵی ئێمه‌ حه‌واونه‌ته‌وه‌و سه‌ردانیان كردوین.

گوندی گورگر سه‌ربه‌ ناحیه‌ی زومماره‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان ناحیه‌ی زوممار و كێڵگه‌ی نه‌وتی عه‌ین زاله‌.

PUKmedia زانیار مه‌جید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket