riklam

ئاڵا تاڵه‌بانی:گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان مه‌رجی پێشوه‌ختمانه‌‌

kurdistani 07:32 PM - 2014-08-27
وه‌ره‌قه‌ی كوردی كۆمه‌ڵێك بوعدو بۆچوونی نیشتمانی تێدایه‌ كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو پێكهاته‌كانی عی

وه‌ره‌قه‌ی كوردی كۆمه‌ڵێك بوعدو بۆچوونی نیشتمانی تێدایه‌ كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو پێكهاته‌كانی عی

نوێنه‌رانی كورد له‌ په‌رله‌مانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نن كه‌ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان له‌پێشینه‌ی داواكارییه‌كانی كورده‌ بۆ وتووێژه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تری عیراق، بۆ داهاتووش كورد به‌هیچ جۆرێك سازش له‌سه‌ر ئه‌و داواكارییه‌ی ناكات.

له‌وڕووه‌وه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ ئه‌مڕۆ 27-8-2014 له‌ نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی عیراق له‌ شاری كه‌ركوك به‌ڕێوه‌چوو، ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی پێیده‌وترێت وه‌ره‌قه‌ی كوردی له‌ ئه‌وله‌ویاتی ئه‌و وه‌ره‌قه‌یدا كێشه‌ی خاك و ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان دیاریكراوه‌، هه‌روه‌ك ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورده‌وه‌ یه‌كلایی بووه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌ وه‌ره‌قه‌ی كوردیدا مه‌سه‌له‌ی ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان گرنگی تایبه‌تی پێبدرێت.

ئاڵا تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ له‌ ئێستادا كورد مه‌به‌ستیه‌تی حكومه‌تی نوێ پێكبێت، چونكه‌ پێكنه‌هێنانی حكومه‌تی نوێ قه‌یرانێكی تر بۆ عیراق دروستده‌كات، به‌ڵام وه‌كو كورد پێشمه‌رجی كورد بۆ چوونه‌ ناو ئه‌و حكومه‌ته‌، ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان یه‌كێك له‌ خاڵه‌كانیه‌تی.

له‌ باره‌ی ناوه‌ڕۆكی وه‌ره‌قه‌ی كوردیشه‌وه‌، ئاڵا تاڵه‌بانی ئاشكرایكرد كه‌ وه‌ره‌قه‌ی كوردی وه‌ره‌قه‌یه‌كی به‌هێزه‌و كۆمه‌ڵێك بوعدو بۆچوونی نیشتمانی تێدایه‌ كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو پێكهاته‌كانی عیراقدایه‌، هه‌روه‌ك له‌ناو وه‌ره‌قه‌ی كوردیدا ته‌ئكید له‌سه‌ر چه‌سپاندنی فیدراڵیزم و چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دیموكراسی و كاركردن به‌ ده‌ستوور كراوه‌ته‌وه‌.

وتیشی: دوای ته‌ئكیدكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما گشتیانه‌ی له‌ وه‌ره‌قه‌ی كوردیدا داواكارییه‌كانی تری كورد پۆڵێنكراون كه‌ وه‌ك مه‌رجی پێشوه‌ختن بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی حكومه‌ت و سوێندخواردنی حكومه‌ت، له‌وانه‌ بودجه‌و موچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بنێردرێت و هاوكات مه‌سه‌له‌ی ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان هاتووه‌ كه‌ ده‌بێت حكومه‌تی عیراق به‌پێی پێشهاته‌كان چاره‌سه‌ربكرێت، خاڵێكی تریش مه‌سه‌له‌ی هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه‌یه‌ كه‌ له‌ ئه‌مڕۆكه‌دا جیهان و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت ئه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ كه‌ شه‌ڕی گه‌وره‌ترین گروپی تیرۆریستی ده‌كات، بۆیه‌ پێویسته‌ حكومه‌تی عیراق ئه‌و گرنگییه‌ له‌به‌رچاوبگرێت و هاوكاری پێشمه‌رگه‌ بێت له‌ڕووی ماددی و مه‌عنه‌وی و بواره‌كانی تریشه‌وه‌.

له‌ ته‌وه‌رێكی تری كۆنگره‌كه‌دا په‌رله‌مانتارانی كه‌ركوك رێبوار ته‌هاو شاخه‌وان عه‌بدوڵڵاو د.بێستون عادل و ئه‌میره‌ زه‌نگه‌نه‌، ئیدانه‌ی په‌لاماره‌ تیرۆرستییه‌كانی داعشیان كرد له‌ شاری كه‌ركوك و رایانگه‌یاند كه‌ له‌گه‌ڵ پارێزگاو ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی كه‌ركوك كۆده‌بنه‌وه‌ بۆ دانانی پلان و به‌رنامه‌ی گونجاو بۆ پاراستنی كه‌ركوك و به‌دواداچوونی ته‌قینه‌وه‌كان.

هه‌روه‌ها راشیانگه‌یاند كه‌ ئه‌و په‌لامارانه‌ی داعش بۆ سه‌ر كه‌ركوك نیشانه‌ی شكستی ئه‌و گروپه‌ تیرۆرستیه‌یه‌ له‌ به‌رامبه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌.

ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ وه‌كو فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان یاداشتێكیان بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی په‌لاماره‌ تیرۆرستییه‌كانی كه‌ركوك راده‌ستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عیراق كردووه‌و له‌وێشه‌وه‌ ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه‌و به‌زوویی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.

PUKmedia  عومه‌ر غه‌ریب - كه‌ركوك

5131192782014_34-(2).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket