riklam

سه‌رۆك كۆمار ستایشی یارمه‌تییه‌كانی كه‌نه‌دا ده‌كات

kurdistani 07:08 PM - 2014-08-27
یارمه‌تییه‌كانی كه‌نه‌دا به‌رده‌وامی ده‌بێت

یارمه‌تییه‌كانی كه‌نه‌دا به‌رده‌وامی ده‌بێت

ئه‌مڕۆ 27-8-2014 د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غداد پێشوازی له‌ برونو ساكومانی باڵیۆزی كه‌نه‌دا له‌ عیراق و وه‌فدی هاوڕێی كرد.

له‌ دیدارێكدا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر رۆڵی كه‌نه‌دا له‌ یارمه‌تیدانی ئاواره‌كان و پاڵپشتی كردنی كه‌نه‌دا بۆ عیراق و بۆ له‌ناو بردنی تێرۆر، هه‌روه‌ك باسی له‌ رۆڵی دیاری جالیه‌ی عیراقی كرد له‌ ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌نه‌دا و په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.

سه‌رۆك كۆمار له‌ رێگه‌ی باڵیۆزه‌وه‌ سڵاوی خۆی نارد بۆ حاكمی گشتی كه‌نه‌دا ده‌یڤد جۆنستۆن له‌ پای ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌نه‌دا له‌ پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی به‌ ئاواره‌كانی عیراق، له‌گه‌ڵ ئه‌و یارمه‌تیانه‌ی كه‌ ئه‌و وڵاته‌ پێشكه‌شی عیراقی ده‌كات له‌ بواره‌كانی زانستی و كشتوكاڵ و به‌ڕێوه‌بردن.

لای خۆشیه‌وه‌ باڵیۆز برۆنۆ ساكومانی پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ عیراق دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ له‌و چوارچێوه‌یه‌دا 40 ملیۆن دۆلاری پێشكه‌شكردووه‌ جه‌ختیشی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی یارمه‌تیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه‌ بۆ عیراق .

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket