riklam

سه‌رۆك كۆمار بۆ سوپای ئه‌مریكا: یارمه‌تی هێزه‌ چه‌كداره‌كان بدرێت

kurdistani 06:52 PM - 2014-08-27
هه‌ماهه‌نگی نێوان سوپای عیراق و ئه‌مریكا بۆ به‌رگرتن له‌ په‌لاماری داعش ته‌ئكیدی له‌سه‌ركرایه‌وه‌

هه‌ماهه‌نگی نێوان سوپای عیراق و ئه‌مریكا بۆ به‌رگرتن له‌ په‌لاماری داعش ته‌ئكیدی له‌سه‌ركرایه‌وه‌

ئه‌مڕۆ 27 -8 -2014 فه‌خامه‌تی د.فواد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا، پێشوازیكرد له‌ ژه‌نه‌راڵ لوید ئۆستن فه‌رمانده‌ی سوپای ئه‌مریكا له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و روبێرت بیكروفت باڵیۆزی ئه‌مریكاو وه‌فدی هاوڕێی.

له‌ دیدارێكدا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر دۆخی ئه‌منی له‌ ناوچه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی و عیراق به‌تایبه‌تی، هه‌روه‌ك هه‌ماهه‌نگی نێوان سوپای عیراق و ئه‌مریكا بۆ به‌رگرتن له‌ په‌لاماری گروپی داعشی تاوانبار ته‌ئكیدی له‌سه‌ركرایه‌وه‌.

له‌و دیداره‌دا، سه‌رۆك كۆمار ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نێكی باڵا بۆ به‌رگری كه‌ له‌ فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی پێكنه‌هاتبێت، به‌ڵكو له‌ سیاسییه‌كان و شاره‌زایانی بواری ئه‌منی پێكهاتبێت و كاربكات له‌ پێناو به‌هێزكردنه‌وه‌ی سوپای عیراق و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای پیشه‌یی و به‌هێزی به‌تایبه‌ت پاراستنی پارسه‌نگی هێز كه‌ به‌ سوودی هێزه‌ چه‌كداره‌كانمان ده‌بێت، هه‌ر له‌ڕووی به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌دای كارو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی دێته‌به‌ر رێیان.

هه‌روه‌ها فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆمار بۆ وه‌فدی ئه‌مریكی روونكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ یارمه‌تی پێویستی هێزه‌ چه‌كداره‌كان بدرێت له‌ زۆربه‌ی رووه‌كانه‌وه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌ به‌ره‌ی جه‌نگدان و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی توند له‌ نێوان هێزه‌كانمان و گروپه‌ تیرۆرستییه‌كان رووده‌دات.

لای خۆیه‌وه‌ ژه‌نه‌راڵ ئۆستن ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا شانبه‌شانی عیراق ده‌وه‌ستێت بۆ به‌رگرتن له‌ په‌لاماره‌ تێرۆرستییه‌كانی داعش، دووپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا پێشتر یارمه‌تی پێشكه‌شی ئاواره‌كان كردووه‌و یارمه‌تی پێویستی بۆ ره‌وانه‌كردون، هه‌روه‌ك پشتیوانی وڵاته‌كه‌شی بۆ یارمه‌تیدانی سوپای عیراق دووپاتكرده‌وه‌، هه‌روه‌ها روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ عیراق و ئه‌مریكا به‌یه‌كه‌وه‌ كارده‌كه‌ن بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر.

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی ئه‌مریكا ستایشی رۆڵی سه‌رۆك مه‌عسومی كرد له‌ پێكهێنانی حكومه‌ت و ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستی خێراتركردنی پێكهێنانی ئه‌و حكومه‌ته‌، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌ وڵات بكات و خزمه‌تگوزاری پێویستی بۆ هاووڵاتیه‌كانی دابینبكات.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket