riklam

فراكسیۆنی سه‌وز: داواكارییه‌كانی كورد ده‌ستورین

kurdistani 05:07 PM - 2014-08-27
داواكارییه‌كانی كورد ده‌ستورین

داواكارییه‌كانی كورد ده‌ستورین

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رامی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی سه‌وز رایده‌گه‌یه‌نێت: كه‌ سه‌رجه‌م داواكارییه‌كانی كورد ده‌ستورین و زیاده‌رۆیی و بیانونین .

عه‌بدولعه‌زیز حسێن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی سه‌وز ئه‌مڕۆ 27-8-2014 به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: داواكارییه‌كانی كورد بریتین له‌ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 ی ده‌ستورو په‌سه‌ندكردنی یاسای نه‌وت و غاز و دابینكردنی به‌شه‌ بودجه‌ی پێشمه‌رگه‌ و  ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، یاسای نه‌وت و غاز له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ په‌سه‌ندكراوه‌، به‌ڵام له‌مانگی شوباتی 2007 وه‌ نه‌نێردراوه‌ته‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ په‌سه‌ندكردنی، وتیشی: ماوه‌ی 7 ساڵه‌ به‌شه‌ بودجه‌ی پێشمه‌رگه‌ نه‌دراوه‌و تاكو ئێستاش هێزی پێشمه‌رگه‌ یه‌كلاینه‌كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌شێكه‌ له‌ هێزی نیشتمانی یان نا؟، هه‌روه‌ها تا ئێستا حكومه‌تی عیراق نه‌ موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی خه‌رجكردوه‌ نه‌ چه‌كی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ناردوه‌، به‌تایبه‌ت كه‌ له‌ ئێستادا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ دژی چه‌كداره‌ تیرۆرستانی داعش ده‌جه‌نگێن و سنوری زیاتر له‌ هه‌زارو 50 كیلۆمه‌تر سنوری وڵات ده‌پارێزن.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ داواكارییه‌كانی كورد ده‌ستورین و مافێكی گه‌لی كورده‌، ئه‌و بۆچونه‌شی ره‌تكره‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێت داواكارییه‌كان زۆر زیاترن و ده‌ستوری نین.

 جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ نوری مالكی رایگه‌یاندبوو كه‌ داواكارییه‌كانی هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی زۆرن زیاده‌ ره‌وین و ده‌ستوری نین.

PUKmedia فایه‌ق ئێزدی 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket