riklam

رانیه‌: داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كچان و ژنانی شه‌نگال ده‌كه‌ن

kurdistani 04:46 PM - 2014-08-27
داوای به‌جینۆساید ناساندی تاوانكاری شه‌نگال ده‌كرێت

داوای به‌جینۆساید ناساندی تاوانكاری شه‌نگال ده‌كرێت

ئه‌مڕو 27-8-2014 نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی راپه‌رین له‌به‌رده‌م بینای نوسینگه‌ به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی كومه‌ڵگای مه‌ده‌نی و چالاكوانانی مافه‌كانی مرۆڤ و نوێنه‌ری چه‌ند لایه‌نێكی حكومی گردبوونه‌وه‌یه‌ك سازكرا بۆ پشتیوانی له‌ ژنان و كچانی شه‌نگال و ریسواكردنی كاره‌ قیزه‌وون و نامرۆڤایه‌تیه‌كانی گروپی تیرۆرستی داعش.

سه‌ره‌تای گردبوونه‌وه‌كه‌ به‌ وتاری به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ مافی مروڤی راپه‌رین ده‌ستیپێكرد و تیایدا تیشك خرایه‌ سه‌ر قێزه‌ونی ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر ژنان و كچانی شه‌نگالدا هاتووه‌ و داوا له‌ حكومه‌تی عیراق و ناوه‌نده‌ نیوده‌وڵه‌تیه‌كان كرا هه‌رچی زووه‌ كار بۆ رزگاركردن و ئه‌و ژن و كچانه‌ بكرێت و به‌زوویش هه‌وڵی به‌ جینۆساید ناساندنی كه‌یسه‌كه‌یان بدریت.

دواتر له‌ لایه‌ن د.سه‌روه‌ر ره‌ئوف جێگری ئیداره‌ی راپه‌رین وتارێك خوێندرایه‌وه‌ و تیشك خرایه‌ سه‌ر گه‌وره‌یی كاره‌ساته‌كه‌و هه‌وڵدانی به‌ په‌له‌ بۆ رزگاركردن و به‌ جینوساید ناساندنی قوربانیانی كاره‌ساته‌كه‌.

له‌ كۆتایشدا له‌ لایه‌ن مامۆستا مسته‌فا شێخ مه‌حمود نوێنه‌ری یه‌كێتی زانایانی كوردستان لقی راپه‌رین و وتارخوێنی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی رانیه‌وه‌ وتارێك خوێندرایه‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ به‌ كاره‌ساته‌كه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌ ژێر رۆشنایی ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا كرا، له‌و وتاره‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ كه‌ ئه‌و كاره‌ نه‌شیاوانه‌ی كه‌ داعش به‌رامبه‌ر به‌ هاووڵاتیان ده‌یكات دوره‌ له‌ ئاینی ئیسلام و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تده‌كرێته‌وه‌ و ناڕه‌زایی خۆشی به‌رامبه‌ر ئه‌و گروپه‌ تیرۆرسته‌ ده‌ربڕی، هیواشی خواست كه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌و شه‌ڕه‌دا به‌كه‌مترین زیان رزگاریان ببێت و هه‌میشه‌ سه‌ركه‌تووبن .

PUKmedia ئاری مسته‌فا-رانیه‌


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket