حكومه‌تی ژماره دووی ڤالس
kurdistani 03:48 PM - 2014-08-27مانیول ڤالس سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی پێشكه‌شكرد به فرانسوا هۆلاند
له‌كاتێكدا پاریس یادی (70) ساڵه‌ی رزگاركردنی پاریس ده‌كاته‌وه، ئه‌مڕۆ 27-8-2014 مانیول ڤالس سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی پێشكه‌شكرد به فرانسوا هۆلاندی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا، ئه‌م ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یه له‌كاتێكدا دێت كه ماوه‌ی نزیكه‌ی ته‌نها (5) مانگه فرانسوا هۆلاند ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی (جان مارك ئیرۆ) ی قبوڵكردو نوێبوونه‌وه‌ی به گۆڕینی چه‌ند وه‌زیرێك و ده‌ستنیشانكردنی مانیول ڤالس وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌ت راگه‌یاند.
چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا هه‌واڵی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكومه‌تی ڤالس كه ته‌نها 5 مانگی خایاند، هه‌واڵێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو له‌ناو خه‌ڵكی فه‌ڕه‌نسی و بووه جێی مشتومڕی ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان.
دوای پێشكه‌شكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكومه‌ت له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه، كۆشكی له لیزێ له بڵاوكراوه‌یه‌كدا داوای له مانیول ڤالس كرد كه له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا حكومه‌تێكی نوێ دروستبكات، به شێوه‌یه‌ك كه یه‌كده‌نگ و پشتگیرو هاوكار بن له‌گه‌ڵ هێڵی سیاسی سه‌ره‌كی حكومه‌ت و سه‌رۆك كۆمار، 24 سه‌عات دوای له‌كارخستنی حكومه‌تی یه‌كه‌می ڤالس، حكومه‌تی ژماره دوو دامه‌زرا، پاش هه‌وڵدان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حزبی ئیكۆلۆجی زه‌وز، بێ هوده‌بوون له به‌شداربووانیاندا.
هۆكاری ئه‌م گۆڕانكارییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ره‌خنه‌گرتنی وه‌زیری ئابووری (ئارنۆ مۆنتبور) و (بنوا حه‌مۆن) وه‌زیری په‌روه‌رده له‌كاتی به‌شداربوونیان له جه‌ژنی گوڵه‌باخ سیمبۆلی پارتی سۆشیالیست كه له هاویندا هه‌موو ساڵێك سازده‌كرێت و تێیدا زۆربه‌ی كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی ئه‌و پارته‌و ژماره‌یه‌ك له كادیران و ئه‌ندامان به‌شداریده‌كه‌ن، له‌و بۆنه‌یه‌دا هه‌ردوو وه‌زیری حكومه‌تی ڤالس به‌توندی ره‌خنه‌یان له سیاسه‌تی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و زیادكردنی باج و زیادبوونی ژماره‌ی بێكاری له حكومه‌ت گرتوو بووه جێی نیگه‌رانی و توڕه‌بوونی سه‌رۆك وه‌زیران، هه‌رچه‌نده سه‌عاتێك دوای ئه‌م رووداوه له‌كارخستنی حكومه‌ته‌كه‌ی خسته به‌رده‌ست فرانسوا هۆلاند، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نساش قبوڵی كرد
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌پێی كه‌سایه‌تی نزیك سه‌رۆك وه‌زیران، ڤالس به فرانسۆ هۆلاندی وتوه كه ده‌بێت بڕیار بده‌یت (یان من، یان ئارنۆ مۆنتبور)، ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه كه ناوبراو یه‌كه‌م جاری نیه ره‌خنه‌و توانج بگرێته سیاسه‌تی حكومه‌ت، بۆیه سه‌رۆك وه‌زیران پێویستی به تیپێكی به‌تین هه‌یه تا بتوانێت سه‌ركه‌وتووبێت له چاكسازی و گه‌ڕانه‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا بۆ سه‌ر باری خۆی، پاش ئه‌وه‌ی ساركۆزی پێنج ساڵ له حوكمیدا ئه‌م وڵاته‌ی به‌ره‌و قه‌یرانی ئابووری برد‌و زیاد له یه‌ك ملیۆن بێكار زیادیكرد.
ئه‌و وه‌زیرانه‌ی گۆڕانكاریان تێدا كرا بریتین له وه‌زیری ئابووری و وه‌زیری په‌روه‌رده‌و وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و كلتووریش بۆ پشتگیری ئه‌و دوو وه‌زیره خۆی داوای له‌كاركێشانه‌وه‌یان كرد، ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه ژماره‌ی ژن یه‌كسانه له‌گه‌ڵ ژماره‌ی پیاو له لێپرسراوێتیدا بۆ پۆستی وه‌زیر كه بریتییه له 16 وه‌زیر، 8 ژن و 8 پیاو.
یادی حه‌فتا ساڵه‌ی رزگاربوونی پاریس له‌ده‌ست نازیه‌كان
له یادی 70 ساڵه‌ی ئازادكردنی پاریس‌دا كه له 19/08/1944 به هاوكاری هاوپه‌یمانی جه‌نگی دووه‌می جیهانی دژی ئه‌ڵمانیای نازی ده‌ستیپێكرد له 22/08/1944 دا جه‌نه‌راڵ Bradley ی سه‌ر به‌هێزی هاوپه‌یمانی ئه‌مریكی، رێگایدا به جه‌نه‌راڵ (لوكلێر)ی فه‌ڕه‌نسی پاریس رزگاربكات، به‌مشێوه‌یه شه‌ڕو پێكدادان ده‌ستیپێكرد له ناوجه‌رگه‌ی پاریس له شه‌قام و كوچه‌و كۆڵانه‌كانیدا.
له 23/08/1944 هیتله‌ر فه‌رمانیدا به (ڤۆن چلتیتز) كه ملكه‌چبێت به ئیمزاكردنی رێككه‌وتننامه‌ی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان، هه‌ر بۆ به‌یانی یه‌كه‌مین زرێپۆشی سه‌ر به له‌شكری دوو له ده‌رگای ئۆرلیون باشووری پاریسه‌وه چووه ناو شاره‌وه‌و له رۆژی 25/08/1944 جه‌نه‌راڵ لوكلێر بیرۆی خۆی له‌نزیك ئێزگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری (مۆنتپه‌رناس) دامه‌زراندو هه‌ر بۆ رۆژی دوایی دانیشتووانی پاریس كه‌وتنه شه‌قامه‌كانه‌وه بۆ پێشوازی له جه‌نه‌راڵ دگۆل بۆ سه‌ر خاكی ئازادكرا‌و، ئه‌م ئاهه‌نگه جه‌ماوه‌رییه له گۆڕه‌پانی كۆنكۆرده‌وه نزیك كۆشكی له‌لیزێ-وه ده‌ستیپێكرد تا كڵێسه‌ی نۆتردام.
له 25/08/1944 له ته‌لاری شاره‌وانی پاریس، هه‌موو فه‌ڕه‌نسا گوێیان بۆ جه‌نه‌راڵ دگۆل ده‌گرت كه ده‌یوت (پاریس رووخساری شێوێنرا،پاریس درزی برد، پاریس ئه‌شكه‌نجه درا، به‌ڵام پاریس ئازادكرا)، به‌م چه‌ند وشه‌یه جه‌نه‌راڵ دۆگۆل یه‌كه‌مین وتاری پێشكه‌ش به دانیشتووانی شاری پاریس كرد پاش ئازادكردنی كه چووه مێژووه‌وه‌و بووه وێردی سه‌رزمانی هه‌موو فه‌ڕه‌نسییه‌كان تائێستا.
PUKmedia حه‌مه عوسمان - فه‌ڕه‌نسا
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28