riklam

ره‌وه‌ندی كوردی داوایه‌ك ده‌ده‌نه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا

kurdistani 03:43 PM - 2014-08-27
داوای زانینی 800 ئافره‌تی بێسه‌رو شوێنی ئێزیدی ده‌كرێت

داوای زانینی 800 ئافره‌تی بێسه‌رو شوێنی ئێزیدی ده‌كرێت

ئێواره‌ی 26-8-2014 به‌رپرس و نوێنه‌ری سه‌رجه‌م حزبه‌ كوردستانییه‌كان و كه‌سایه‌تی ناسراو و چالاكوانی ره‌وه‌ندی كوردی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی یه‌ك هه‌ڵوێستییان ئه‌نجامدا، له‌ یانه‌ی بۆڵینگی ناوچه‌ی مێریلاندی شاری سیدنی پایته‌ختی هه‌رێمی نیوساوسوێڵزی ئوسترالیا، به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ راوێژكاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا كه‌ بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو بێت له‌ كانبێرای پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌.

ئاماده‌بووان بڕیاریاندا به‌ یه‌ك ده‌نگ  داواكارییه‌كانیان بگه‌یه‌ننه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیاو حكومه‌تی فیدڕاڵی ئوسترالیا، هه‌روه‌ها به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داواكارییه‌كانیان له‌ چه‌ند خاڵێكی گرنگ كۆكرده‌وه‌، وه‌ك داواكردن له‌ حكومه‌تی ئوسترالیا كه‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و كوشتاره‌ی به‌رانبه‌ر خوشك و برا ئێزیدییه‌كانمان كرا له‌ شه‌نگال له‌ لایه‌ن گروپی تیرۆریستی داعش بێده‌نگ نه‌بێت و هه‌روه‌ها به‌زووترین كات هه‌وڵه‌ دیپلۆماته‌كانی بخاته‌ گه‌ڕ بۆ زانینی چاره‌نووسی 800 ئافره‌تی ئێزیدی كه‌ تا ئێستا بێسه‌ر و شوێنن، هه‌وڵبدرێت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات و له‌ نزیكه‌وه‌ چاوی به‌ نه‌هامه‌تییه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان بكه‌وێت، داوا له‌ حكومه‌تی ئوسترالیا بكرێت هاوكاری سه‌ربازی و لۆجیستی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بكات دژی چه‌كدارانی داعش.

 هه‌روه‌ها حكومه‌تی ئوسترالیا وه‌ك وڵاتێكی دیموكراسی ناسراو له‌ دونیادا و فره‌ ڕه‌گه‌ز و نه‌ته‌وه‌یی كاریگه‌ری خۆی نیشانبدات له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ده‌ركردنی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه‌ له‌ لیستی تیرۆر و ناساندنی وه‌ك هێزێكی ئاشتی و ئازادیخواز له‌ پێناو مافه‌ڕه‌واكانی نه‌ته‌وه‌ی كورد.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌، باس له‌وه‌شكرا بۆ ئاینده‌ فیدراسیۆنێكی سه‌ربه‌خۆی كوردی له‌و وڵاته‌ دابمه‌زرێنرێت كه‌ به‌فه‌رمی ده‌نگ و داواكارییه‌كانی ڕه‌وه‌ندی كوردی تیا به‌رجه‌سته‌ بكرێت.

PUKmedia سیروان به‌رزنجی – ئوسترالیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket