riklam

سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی كرد

kurdistani 11:46 AM - 2014-08-27
خه‌ڵاتی رێزلێنانی به‌خشیه‌ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌

خه‌ڵاتی رێزلێنانی به‌خشیه‌ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌

به‌مه‌به‌ستی پشتگیری كردنی هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌روبه‌ڕووبونه‌ی تیرۆرستانی داعش و پاراستنی ژیان و ئازادی مرۆڤ له‌ هه‌رێمی كوردستان، خالیدی عه‌زیزی سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیتیی نیشتمانیی كوردستانی له‌شاری هه‌ولێر كرد و له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌ به‌گه‌رمی پێشوازی لێكرا.

له‌دیدارێكدا باسیان له‌ره‌وشی ئێستای گۆڕه‌پانی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌كرا، له‌به‌شێكی تری  دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندی توندوتۆڵی نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان قسه‌و باسی لێوه‌كراو یه‌ك ریزی نه‌ته‌وه‌ی كوردی له‌قۆناغی ئێستادا به‌پێویست زانرا.

له‌كۆتایشدا سكرتیری حزبی دیمكراتی كوردستان، خه‌ڵاتی رێزلێنانی به‌خشیه‌ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ له‌پای خزمه‌تكردنی هه‌موو بیرو بۆچوونه‌ جیاوازه‌كان .


فۆتۆ .. ده‌رباز ستار ئه‌مین


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket