رێكخراوی داكۆكی له‌گه‌لانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو بۆ ئه‌ڵمانیا: كورد پڕچه‌ك بكه‌ن
kurdistani 06:20 PM - 2014-08-26"كوردی عیراق لهدڕندهكانی سه‌ده‌ی 21 بپارێزن و بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی پڕچه‌كیان بكه‌ن"
وه‌ك چاوه‌ڕوانده‌كرێت رۆژی 27-8-2014 په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر جۆری یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌كان و ناردنی چه‌كی قورس یان سنوردار بۆ هێزی پێشمه‌رگه كۆببێته‌وه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه حكومه‌ت به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌رله‌مان بڕیارێكی له‌وجۆره بدات و ئاماژه‌كانیش واده‌گه‌یه‌نن كه ئه‌ڵمانیا بۆ یه‌كه‌مجار بڕیار بدات چه‌ك بۆ ناوچه‌یه‌ك بنێرێت كه قه‌یرانی جۆراوجۆری تێدابێت.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا له گۆتگنی ئه‌ڵمانیا رۆژی 25-8 نامه‌یه‌كی تیلمان تسویلچ سه‌رۆكی رێكخراوی داكۆكی له‌گه‌لانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو خرایه‌ڕوو، كه ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌تی ئه‌ڵمانیای كردووه‌و وێنه‌یه‌كیشی بۆ PUKmedia نێردراوه، تیلمان تسویلچ رایگه‌یاندووه: تیرۆرستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له سه‌ره‌تای مانگی ته‌مموزه‌وه ده‌ستیانكردووه به راوه‌دونان و ئاواره‌كردنی زیاتر له نیو ملیۆن خه‌ڵكی سڤیلی و ئێزیدی و مه‌سیحی و كلدو ئاشووری و شه‌به‌ك و سوننه‌و شیعه‌و كوردی كاكه‌یی و له‌ناوبردنی هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی بێ ده‌سه‌ڵات، ئه‌وان هه‌ستان به هه‌ڕه‌شه‌كردن و جێبه‌جێكردنی سزای مردن به‌سه‌ر ئه‌و كهمینانهدا كه نابنه ئیسلام!! هه‌روه‌ك ده‌ستیانكرد به رفاندنی ژنانی ئێزیدی و ههڕاجكردنیان له بازاڕی كڕین و فرۆشتندا!! هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه بێگوناهانه چاویان له‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی روبه‌ڕووی چاره‌نووسی نادیاری خۆیان نه‌بنه‌وه‌و به‌ته‌نها جێیان نه‌هیڵن، داوا ده‌كه‌ن ئه‌ڵمانیاو به‌رلین هاوكاری و یارمه‌تیان بكه‌ن.
له نامه‌كه‌دا هاتووه: رێكخراوی به‌رگری له‌گه‌لانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو داوا له هه‌موو ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا ده‌كات بۆ پارێزگاریكردن له كوردی عیراق و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر دڕنده‌كانی سه‌ده‌ی 21، پێكه‌وه كاربكه‌ن گرنگه كه كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌و ئایینه‌كانی باكووری عیراق به‌ته‌نها جێنه‌هێڵن، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیایه په‌یامێكی به‌هێز به كرده‌وه بۆ پشتگیری ئه‌و خه‌ڵكه له پێناوی راگرتنی پاكتاوكردنی نه‌ژادی به‌رامبه‌ر كوردانی ئێزیدی و مه‌سیحی و كه‌مینه‌كانی تری عیراق بنێرێت.
هه‌ر له‌و نامه‌یه‌دا جه‌خت لهوهشكراوهتهوه كه كوردستانی عیراق پێویستی به هه‌موو جۆره‌كانی هاوكاری و یارمه‌تی و پارێزگاری هه‌یه، هه‌ر له پڕچه‌ككردن تا یارمه‌تی مرۆیی بۆ ئاواره‌كانی.
له نامه‌كه‌دا تیلمان تسویلچ هۆشداری ده‌داته په‌رله‌مان و پێیوایه بیرۆكه‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی ناردنی چه‌ك به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كه بۆ سه‌ربه‌خۆیی كورده‌كان به‌كاریده‌هێنن بیانووهیهكی وروژێندراوی خه‌یاڵییه، بگره كه‌م توانایی حكومه‌تی به‌غدا له پارێزگاریكردن ئه‌و مافه‌ی داوه‌ته كوردستانی عیراق سه‌ربه‌خۆیی نیشتمانی خۆی بپارێزێت، بۆیه ده‌بێت هێزی پێشمه‌رگه‌و یه‌كه‌كانی پاراستنی كه‌مینه‌كان بۆ به‌رگری له خۆیان پڕچه‌ك بكرێن.
له نامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: دوای ده‌یان ساڵ له هێرش و هه‌ڵمه‌تی كۆمه‌ڵكوژی كه تیایدا زیاتر له 200 هه‌زار كه‌س له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حسێن-دا بوونه‌ته قوربانی، چیتر واپێویست ده‌كات ئه‌ڵمانیا پشتگیری و هاوكاری كوردستانی عیراق بكات به‌ره‌و ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی، له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشه به‌ڵێنبدات به دامه‌زراندنی ئیداره‌یه‌كی خۆجێیه‌تی بۆ كوردانی ئێزیدی و مه‌سیحی و شه‌به‌ك و كه‌مینه‌كانی تر له شه‌نگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا به‌تایبه‌تی دوای هێرشی تیرۆرستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
له به‌شێكی تری نامه‌كه‌دا هاتووه: سه‌رنجتان بۆ ئه‌وه راده‌كێشین كه كورد‌و مه‌سیحیه‌كان له باكووری سوریا به پشتبه‌ستن به تواناكانی خۆیان روبه‌ڕووی هێرشی توندڕه‌وه‌كان بوونه‌ته‌وه‌و پێویستیان به‌وه‌یه به‌زوویی پشتگیری بكرێن، تا بتوانن به‌باشی له ناوچه‌كانی خۆیان روبه‌ڕووی ئه‌و مه‌ترسییانه ببنه‌وه، بۆیه كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكیكردن له‌گه‌لانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو داوا له حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌كات یارمه‌تییه مرۆییه‌كانی بۆ ناوچه‌ی كانتۆنه‌كانی (عفرین و كوبانی و جه‌زیره) له باكووری وڵاته‌كه پێشكه‌شبكات، چونكه هه‌زاران كه‌سی ئاواره له ناوچه جیاجیاكانی سوریاوه سه‌ره‌ڕای زیاتر له 30 هه‌زار ئاواره‌ی شه‌نگال روویان تێكردووه، له‌كاتێكدا كه رژێمی سوریا له دیمه‌شق و توركیا‌و گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای سه‌ر به رۆژئاوا رێگه له گه‌یشتنی هاوكاری بۆ ئه‌و كانتۆنانه ده‌گرن.
PUKmedia شه‌هاب عوسمان - ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23