riklam

تكریت.. 12 چه‌كداری داعش ده‌كوژرێن

kurdistani 06:11 PM - 2014-08-26
داعش زه‌بری قورسی به‌ركه‌وتووه‌

داعش زه‌بری قورسی به‌ركه‌وتووه‌

له‌ پێكدادانێكی سوپای عیراق و چه‌كدره‌تیرۆرسته‌كانی داعشدا له‌ هه‌ردوو گوندی عیونات و عۆجه‌ی باشوری شاری تكریت 12 چه‌كداری داعش كوژران.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ردوو گوندی عوینات و عۆجه‌ی باشوری تكریت شه‌ڕوپێكدادانی قورس له‌نێوان چه‌كداره‌ تیرۆرسته‌كانی داعش و هێزه‌كانی سوپای عیراقدا روویداو، هێزه‌كانی سوپا توانیویانه‌ 12 چه‌كداری تیرۆرستی داعش بكوژن.

 ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كان له‌ناوچه‌ی شرگاتی باكوری تكریت، به‌رده‌وام بۆردومانی مۆڵگه‌و باره‌گاكانی چه‌كداره‌ تیرۆرستانه‌كانی داعش ده‌كه‌ن و تائێستاش ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كداری داعش كوژراون.

PUKmedia تایبه‌ت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket