riklam

تارا یوسفی كوردستان كلیپ ده‌كات

kurdistani 04:39 PM - 2014-08-26
نزیكه‌ی 100 خوێندكارو مامۆستا وه‌ك ژه‌نیارو كۆرس به‌شداریانكردووه‌

نزیكه‌ی 100 خوێندكارو مامۆستا وه‌ك ژه‌نیارو كۆرس به‌شداریانكردووه‌

(كوردستان) ناونیشانی كلیپێكی كچه‌ گۆرانیبێژ تارا یوسفی-ـه‌ كه‌ هۆنراوه‌ی گۆرانییه‌كه‌ هی خۆیه‌تی و ئاوازو دابه‌شكردنی زاهید مه‌نسوری هاوسه‌ریه‌تی.

له‌باره‌ی ئه‌و كاره‌ هونه‌رییه‌وه‌، تارا یوسفی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: كلیپی كوردستان كارێكی ئه‌كادیمییه‌ بۆ ئوركستراو كۆڕال دابه‌شكراوه‌، به‌شێوه‌ی چوار هێڵ كه‌ دوو هێڵیان كچانن سوپرانو و ئالتۆ، دوو هێڵی كوڕان ته‌نور و باس، هه‌ریه‌ك له‌م چوار هێڵه‌ش میلۆدی جیاوازو سه‌ربه‌خۆی هه‌یه‌ كه‌ چه‌ند كه‌سێك به‌ ده‌نگی خۆیان وه‌كو ئامێری موزیك ده‌یڵێن، له‌هه‌مانكاتدا هه‌مووان هه‌مان هۆنراوه‌ ده‌ڵێنه‌وه‌.

ئه‌م كلیپه‌ به‌ پشتگیری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ هاوكاری ده‌سته‌یه‌ك له‌ كوڕان و كچانی كۆلێژی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی هه‌ولێر تۆماركراوه‌، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 100 خوێندكارو مامۆستا وه‌ك ژه‌نیارو كۆرس به‌شداریانكردووه‌.

PUKmedia زانا گه‌ڵاڵی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket