سه‌ره‌ڕۆكانی سه‌یدسادق هه‌ڕه‌شه له ژنان ده‌كه‌ن
kurdistani 07:41 PM - 2014-08-25ئیشی بیرتونده‌كانه!
گروپێكی ئاژاوه‌گێڕ له شارۆچكه‌ی سیدسادق كه ناوی (سه‌ره‌ڕۆكانی سه‌رشه‌قام)یان له‌خۆیان ناوه، له رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه هه‌ڕه‌شه له كچان و ژنانی سیدسادق ده‌كه‌ن، قائیمقامی قه‌زاكه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه ده‌ده‌ن، رۆژنامه‌نووسێكیش ده‌ڵێت ئه‌وكاره ته‌نها بۆ ترساندنی خه‌ڵك و ئاژاوه‌گێڕییه، به‌ڵام بیرتونده‌كان ده‌ستیان له‌وكاره‌دا هه‌یه‌و پێویسته حكومه‌ت و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ئه‌نجامده‌رانی ئه‌وكاره ده‌ستگیربكه‌ن.
12ماڵ نامه‌یان پێگه‌یشتووه
گروپی گه‌نجانی سه‌ره‌ڕۆی سیدسادق شه‌وی رابردوو 24-8-2014 ژماره‌یه‌ك نووسراو فڕێده‌ده‌نه چه‌ند ماڵێكی قه‌زاكه‌و هۆشداریان ده‌ده‌نێ كه ژن و كژه‌كانیان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌رو قاچ و ده‌ستیان رووت نه‌كه‌ن.
دیاری ره‌فیق قائئیمقامی قه‌زای سیدسادق به PUKmedia ی راگه‌یاند: گروپێك كه ناوی سه‌ره‌ڕۆكانی سه‌رشه‌قامیان له‌خۆیان ناوه، نووسراویان فڕێداوه‌ته چه‌ند ماڵێك و هۆشداریان داوه‌ته كچان و ژنانی نیشتمان كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جه‌سته‌ی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن و جلی نه‌شیاو له‌به‌رنه‌كه‌ن.
وتیشی: تائێستا به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و نووسراوه فڕێدراوه‌ته حه‌وشه‌ی 12 ماڵ و دوای ئاشكرابوونی حاڵه‌ته‌كه هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد كردووه‌و له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌نجامه‌كان راده‌گه‌یه‌نن.
خه‌ڵك ده‌ترسێنن
بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی دروستبوونی گروپێكی له‌وشێوه‌یه ترس و دڵه‌ڕاوكێی لای به‌شێك له هاووڵاتیان دروستكردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشی شاره‌زوور به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئاگاداری رووداوه‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌و گروپه ئامانجیان بڵاوكردنه‌وه‌ی ترسه‌و هیچیان پێناكرێت، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت خه‌ڵك بترسێنن و فشار له‌سه‌ر ژنان و كچانی ناوچه‌كه دروستبكه‌ن.
وتیشی: لێكۆڵینه‌وه ده‌ستیپێكردووه‌و له ئێستادا ناتوانرێت ئه‌نجامه‌كان ئاشكرابكرێن، به‌ڵام هه‌موو خه‌ڵك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه ئاسایشی ناوچه‌كه چاوكراوه‌یه‌و وه‌ك چۆن به‌رده‌وام ئه‌منیه‌تی خه‌ڵكی پاراستووه، ئاوهاش ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كرده‌یه ئاشكراده‌بن و روبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه.
ئیشی بیرتونده‌كانه!
هاووڵاتیان نیگه‌رانن له‌وه‌ی گروپێك بتوانێت كارێكی له‌وجۆره بكات و به‌ئاسانی قوتاریان بێت.
هیوا مه‌حمود رۆژنامه‌نووس بۆ PUKmedia وتی: ئه‌وانه‌ی ئه‌وكاره‌یان كردووه‌و ئه‌وانه‌شی له‌پشت دروستكردنی ئه‌و گروپه‌وه‌ن، بیرتوندو توندڕه‌وه‌كانی ناوچه‌كه‌ن و به‌رده‌وامیش له‌هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی ئاژاوه‌و ترس له‌ناو هاووڵاتیاندا.
وتیشی: له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌نها تونده‌ڕه‌وه‌كان ئه‌مجۆره كارانه ده‌كه‌ن، ئه‌ركی هێزه ئه‌منییه‌كان ئاسانه‌و ده‌توانن له كه‌مترین ماوه‌دا ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كرده‌وه بدۆزنه‌وه‌و شانه نوستووه‌كانی داعشییه‌كان ئاشكرابكرێن.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد كه هه‌رچه‌نده هاووڵاتیان و ژنانی ناوچه‌كه تێده‌گه‌ن كه ئه‌وكاره ته‌نها بۆ تۆقاندنی خه‌ڵك و بڵاوكردنه‌وه‌ی ترسه، به‌ڵام ره‌نگه به‌شێكی زۆریش له ژنان بكه‌ونه ژێر كاریگه‌ریی ترس و دڵه‌ڕاوكێ و ژیانی ئارامی رۆژانه‌یان تێكبچێت.
كچیان نییه!
هه‌رچه‌نده قائیمقامی سیدسادق باس له 12 ماڵ ده‌كات، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كان ژماره‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه زیاتره له 15 خێزان.
له‌وباره‌یه‌وه هیوا مه‌حمود وتی: ئه‌م حاڵه‌ته دوو شتمان پێده‌ڵێت، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه ئه‌و گرپه به‌ربڵاون و ره‌نگه به‌سه‌ر چه‌ند گروپێكی بچووكتردا دابه‌شبووبن، چونكه ئاسان نییه ته‌نیا چه‌ند كه‌سێك بتوانن له كورتترین ماوه‌دا نووسراو فڕێبده‌نه 15 ماڵه‌وه، هه‌ربۆیه پێویسته ئاسایش به‌وردی دیراسه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و شانه نوستووانه بكات، ئاماژه‌ی دووه‌میش ئه‌وه‌یه كه ئه‌م گروپه له سه‌ره‌تادا ته‌نها مه‌به‌ستیان خۆناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ترسه‌و هیچی تر، چونكه به‌پێی زانیارییه‌كان یه‌كێك له‌و ماڵانه‌ی نووسراویان تێفڕێداوه كچیان نییه‌و ژنی ماڵه‌كه‌ش به‌ته‌مه‌نه‌و له‌و ئاسته‌دا نه‌ماوه هه‌ڕه‌شه‌ی لێبكرێت.
PUKmedia هاوكار محه‌مه‌د - هه‌ڵه‌بجه
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19