riklam

وه‌زیری رۆشنبیری: پارێزگاری له‌موزیكی ره‌سه‌ن بكرێت

kurdistani 06:18 PM - 2014-08-25
"هه‌وڵبده‌ین موزیكی كوردی ره‌سه‌نایه‌تی خۆی له‌ده‌ستنه‌دات و به‌پارێزراوی بمێنێته‌وه‌"

"هه‌وڵبده‌ین موزیكی كوردی ره‌سه‌نایه‌تی خۆی له‌ده‌ستنه‌دات و به‌پارێزراوی بمێنێته‌وه‌"

ئه‌مڕۆ 25/8/2014 خالید دۆسكی وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی، باسیان له‌ ره‌وشی موزیك و گۆرانی كرد له‌ ئێستاداو له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌و گۆرانی و سروودانه‌ی بۆ پێشمه‌رگه‌ وتراون گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كراو به‌گرنگ وه‌سفكران.

هاوكات هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر قه‌رداخی چه‌ند پێشنیارو پرۆژه‌یه‌كی خسته‌ڕوو كه‌ له‌ داهاتوودا بۆ خزمه‌تی هونه‌ری كوردی كاریان له‌سه‌ر ده‌كات و راشیگه‌یاند كه‌ ده‌یه‌وێت له‌ رێگه‌ی پرۆژه‌ هونه‌رییه‌كانییه‌وه‌، هونه‌ری كوردی و موزیك ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكات.

لای خۆشیه‌وه‌ وه‌زیری رۆشنبیری رایگه‌یاند: وه‌زاره‌ت پشگیری هه‌موو ئه‌و پرۆژه‌و پێشنیارانه‌ ده‌كات كه‌ له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانه‌وه‌ پێشكه‌شی وه‌زاره‌ت ده‌كرێن، یان له‌لایه‌ن خودی هونه‌رمه‌ندانه‌وه‌ كاریان بۆ ده‌كرێت.

هاوكات وه‌زیری رۆشنبیری راشیگه‌یاند كه‌ ده‌بێت له‌ ئێستادا گرنگی زیاتر به‌ موزیك و گۆرانی بدرێت و هه‌وڵبده‌ین به‌ هه‌موو لایه‌ك موزیكی كوردی وێڕای تێكه‌ڵبوونی به‌ هونه‌ری سه‌رده‌م ره‌سه‌نایه‌تی خۆی له‌ده‌ستنه‌دات و به‌ پارێزراوی بمێنێته‌وه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket