riklam

UN: داعش پاكتاوی مه‌زهه‌بی و ئاینی عیراقیه‌كان ده‌كات

kurdistani 05:30 PM - 2014-08-25
نافی بیلای سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان

نافی بیلای سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤ له‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئیدانه‌ی كرده‌وه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی داعشی كرد به‌رامبه‌ر به‌ هاووڵاتیانی عیراق و به‌ پاكتاوكردنی نه‌ژادیی و ئاینی له‌ عیراق وه‌سفیكرد.

خاتوو نافی بیلای سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤ له‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: رێكخراوی تیرۆرستی داعش به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌ بۆ داڕێژراو كار بۆ پاكتاوكردنی نه‌ژادیی و ئاینی و مه‌زهه‌بی پیاوان و ژنان و مناڵانی عیراق ده‌كات، له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ له‌ناوچه‌كه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی خۆیدا هه‌ڵمه‌تێكی نامرۆڤانه‌و وه‌حشی گه‌رانه‌ی بۆ پاكتاوكردنی نه‌ژادیی و مه‌زهه‌بی و ئاینی هاووڵاتیانی عیراق ده‌ستپێكردوه‌، كه‌ ئه‌مانه‌ تاوانی دژبه‌ مرۆڤایه‌تییه‌.  

 
PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket