riklam

د. خێروڵڵا: پاره‌ی گه‌نم و جۆی جوتیاران دابه‌شده‌كرێت

kurdistani 06:55 PM - 2014-08-24
روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر هاوكاری ئاواره‌كان ده‌دات

روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر هاوكاری ئاواره‌كان ده‌دات

بڕیاره‌ سبه‌ینێ 25-8-2014 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆروونكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان و كاروچالاكی وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق بۆ هاوكاریكردنی ئاواره‌كان، میوانداری د. خێروڵڵا بابه‌كر وه‌زیری بازرگانی عیراق بكات.

له‌وباره‌یه‌وه‌ د. خێروڵڵا بابه‌كر وه‌زیری بازرگانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سبه‌ینێ له‌ په‌رله‌مانی عیراق، روونكردنه‌وه‌ی پێویست ده‌ده‌م له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق بۆ هاوكاریكردنی ئاواره‌كان له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عیراق، ته‌ئكیدیشكرده‌وه‌، له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی رووداوه‌كانی عیراق و ئاواره‌بوونی خه‌ڵك وه‌زاره‌تی بازرگانی كاری ته‌واوی كردووه‌ بۆ هاوكاریكردنی ئاواره‌كان، جه‌تیشیكرده‌وه‌، كه‌  وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌ستاوه‌ به‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی خۆی به‌رامبه‌ر ئاواره‌كان به‌باشترین شێوه‌.

له‌باره‌ی پاره‌ی جوتیاران، به‌تایبه‌ت جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری بازرگانی عیراق رایگه‌یاند: پاره‌ی ئه‌و گه‌نم و جۆیه‌ی حكومه‌ت له‌ جوتیارانی كڕیوه‌، له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایدا ده‌گات و هیچ كێشه‌یه‌كیش له‌ دابه‌شكردنی پاره‌ی جوتیاراندا نییه‌.

وه‌زیری بازرگانی ئه‌و هه‌واڵانه‌شی ره‌تیكرده‌وه‌، كه‌ چه‌كداره‌ تیرۆرسته‌كانی داعش ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و گه‌نم و جۆیدا گرتبێت كه‌ حكومه‌ت له‌ جوتیارانی كڕیوه‌، جه‌ختیشیكرده‌وه‌ ئه‌و گه‌نم و جۆیه‌ی له‌ جوتیاران كڕاوه‌ سه‌رجه‌می لای وه‌زاره‌تی بازرگانیه‌و له‌م چه‌ند رۆژه‌ی داهاتووشدا پاره‌ی گه‌نم و جۆ ده‌گاته‌ ده‌ستی جوتیاران.

PUKmedia تایبه‌ت     

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket