riklam

سلێمانی.. 20 سواڵكه‌ر ده‌ستگیرده‌كرێن

kurdistani 10:26 PM - 2014-08-22
هه‌نگاوی پێویست ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ بنه‌بڕكردنی دیارده‌كه‌ له‌ سلێمانی

هه‌نگاوی پێویست ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ بنه‌بڕكردنی دیارده‌كه‌ له‌ سلێمانی

له‌ هه‌ڵمه‌تێكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و هێزه‌كانی پۆلیسدا له‌ شاری سلێمانی، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو سواڵكه‌ر ده‌ستگیركران و بڕیاره‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ به‌رده‌وامبێت تا ئه‌وكاته‌ی دیارده‌كه‌ بنه‌بڕده‌كرێت.

به‌ مه‌به‌ستی رێگریكردن له‌ سواڵكردن و بنه‌بڕكردنی دیارده‌كه‌ له‌ شاری سلێمانی، ئه‌مڕۆ 22-8-2014 له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوان به‌ڕێوه‌چوو بۆ ده‌ستگیركردنی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌رقاڵی سواڵكردنن.

له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیدا كه‌ به‌ هاوكاری هێزه‌كانی پۆلیس و كارمه‌ندانی هاتووچۆ به‌ڕێوه‌چوو، له‌ مزگه‌وت و شه‌قامه‌كانی شاری سلێمانیدا ژماره‌یه‌كی زۆر سواڵكه‌ر ده‌ستگیركران و بۆ لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵیان ره‌وانه‌ی بنكه‌كانی پۆلیس كران و بڕیاره‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌واویان له‌گه‌ڵدا بكرێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ هه‌ژاری پاڵنه‌ریان بووه‌ بۆ سواڵكردن له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ هاوكاریان بكرێت و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ سواڵكردنیان كردووه‌ به‌ پیشه‌ بۆ په‌یداكردنی پاره‌ لێپرسینه‌وه‌ی توندیان له‌گه‌ڵدا بكرێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌یان پێنه‌درێت جارێكی تر سواڵ بكه‌ن و به‌ڵێننامه‌ش به‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ پڕبكرێته‌وه‌ كه‌ ده‌ستگیركراون.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سۆران عه‌بدولغه‌فور سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا زیاتر له‌ 20 سواڵكه‌ریان ده‌ستگیركردووه‌و له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ به‌رده‌وامده‌بێت بۆ ده‌ستگیركردنیكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سواڵده‌كه‌ن و هه‌موو هه‌نگاوێكی پێویست ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ بنه‌بڕكردنی دیارده‌كه‌ له‌ شاری سلێمانی.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket