riklam

پێشمه‌رگه‌ به‌ره‌و كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی تبج له‌پێشڕه‌ویدایه‌

kurdistani 09:48 PM - 2014-08-22
پێشمه‌رگه‌ له‌كۆی 25 گوند زیاتر له‌ 10 گوندی كۆنترۆڵكردووه

پێشمه‌رگه‌ له‌كۆی 25 گوند زیاتر له‌ 10 گوندی كۆنترۆڵكردووه

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ مژده‌ی ئه‌وه‌ به‌ خه‌ڵكی كوردستان ده‌دات كه‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ سنوری ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌وه‌ هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌ی تبج و تائێستا له‌كۆی 25 گوند زیاتر له‌ 10 گوندی كۆنترۆڵكردووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ بۆ PUKmedia ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ یه‌كێك له‌و گوندانه‌ گوندی ته‌نیره‌یه‌، ئه‌و گونده‌ مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی عه‌شیره‌تی كه‌رویه‌وه‌و ئێستا له‌ژێر كۆنترۆڵی ته‌واوی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دایه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ توانیویانه‌ به‌رزاییه‌كانی تبج كۆنترۆڵبكه‌ن كه‌ ئه‌وه‌ش به‌هێزترین شوێنی چه‌كداره‌كانی داعش بووه‌.

هه‌روه‌ها روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌لایه‌ن لیوان مه‌ردان چاوشینه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتیده‌كرێت و زیانه‌كانی داعش له‌و میحوه‌ره‌وه‌ 4 ئۆتۆمبێل سوتێنراوه‌و 4 چه‌كداری داعش به‌دیل گیراون و 11 چه‌كداری داعشیش كوژراون.

PUKmedia  سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket