riklam

ته‌رمی فه‌رمانده‌یه‌كی یه‌كێتی به‌خاكسپێردرا

kurdistani 09:20 PM - 2014-08-22
شه‌هیدبوونی فه‌رمانده‌یه‌ك

شه‌هیدبوونی فه‌رمانده‌یه‌ك

شه‌هیدبوونی فه‌رمانده‌یه‌ك
جه‌له‌ولا.. كه‌مال حاجی ئاغا فه‌رمانده‌ی یه‌كێتی له‌ شه‌ڕی به‌رگریكردن له‌ كوردستان شه‌هیدبوو


كه‌مال حاجی ئاغا فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌ی دێرینی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ جه‌نگی دژی تیرۆرستانی داعش و به‌رگریكردن له‌ خاكی پیرۆزی كوردستان له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ پێشڕه‌وییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ رزگاركردنی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا شه‌هید كرا.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 22-8-2014 كه‌مال حاجی ئاغا ئێنه‌یی فه‌رمانده‌ی لیوای 122ی بیتوینی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگریكردن له‌ خاكی پیرۆزی كوردستان و له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ پاككردنه‌وه‌ی كوردستان له‌ ده‌ستی دوژمنانی دیموكراسی، شه‌هیدكراو چووه‌ كاروانی شه‌هیدانه‌وه‌.

له‌ مه‌راسیمێكدا به‌ ئاماده‌بوونی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و پارێزگاری هه‌ولێرو وه‌زیران و په‌رله‌مانتاران و پێشمه‌رگه‌ی دێرین و فه‌رمانده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ خزم و دۆست و كه‌سوكاری، دوای گه‌یشتنه‌وه‌ی ته‌رمی خوالێخۆشبوو له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری بۆ شاری هه‌ولێر، له‌ گۆڕستانی شێخ ئه‌حمه‌د به‌خاكسپێردرا.

د.به‌رهه‌م ساڵح له‌ وته‌یه‌كدا بۆ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو، به‌ ناوی كۆسره‌ت ره‌سوڵه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستانی گه‌یانده‌ كه‌سوكارو بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو.
وتیشی: كه‌مالی حاجی ئاغا نموونه‌ی فه‌رمانده‌ی هه‌ره‌ قاره‌مانی پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان و فه‌رمانده‌یه‌كی لێهاتووی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان بوو.

حسێن حاجی ئاغا برای شه‌هیدی فه‌رمانده‌ كه‌مالی حاجی ئاغا به‌ ناوی بنه‌ماڵه‌كه‌یانه‌وه‌ به‌ڵێنی دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وامده‌بن له‌ رێبازی پیرۆزی كوردایه‌تی و ته‌واوی بنه‌ماڵه‌كه‌یان هه‌رده‌م پێشمه‌رگه‌و گیانفیدای یه‌كێتین.

شه‌هید كه‌مال حاجی ئاغا له‌ ساڵی 1956 دا له‌ گوندی ئێنه‌یی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی نیشتمانپه‌روه‌رو كوردپه‌روه‌ر له‌دایكبووه‌، یه‌كێكبوو له‌ پێشمه‌رگه‌ دانه‌بڕاوه‌كان و به‌شداری له‌ زۆربه‌ی داستان و نه‌به‌ردییه‌كان كردووه‌، به‌ شه‌هیدبوونی ئه‌م فه‌رمانده‌یه‌ جارێكی تر مێژوو له‌ باڵه‌كایه‌تی گۆڕستانی بۆ شه‌هیدان كرده‌وه‌ كه‌ به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ له‌ شه‌ری به‌رگریكردن له‌ كوردستان له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعش له‌ جه‌له‌ولا شه‌هیدكرا.

PUKmedia  فۆتۆ/ رێباز كه‌ریم

4519212282014_ss (1).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket