riklam

یه‌كێتی و پارتی: پابه‌ندی پره‌نسیپه‌ نیشتمانیه‌كان ده‌بین

kurdistani 08:48 PM - 2014-08-22
له‌باره‌ی كاری راگه‌یاندنه‌وه‌ یه‌كێتی و پارتی كۆبونه‌وه‌

له‌باره‌ی كاری راگه‌یاندنه‌وه‌ یه‌كێتی و پارتی كۆبونه‌وه‌

مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێكه‌وه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداو رایانگه‌یاند هیچ لایه‌كمان رێگه‌ ناده‌ین راگه‌یاندن پره‌نسیپه‌كانی پێكه‌وه‌ ژیانمان له‌كه‌دار بكات.

ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌...

بۆ تاوتۆكردنی پرسی راگه‌یاندن له‌م قۆناغه‌دا، كه‌ وه‌رچه‌رخانێكی هه‌ستیاره‌ له‌ مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان و ئه‌زموونی دیموكراسی و مه‌ده‌نیه‌ت و پره‌نسیپه‌كانی پێكه‌وه‌ ژیان و گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و كه‌وتوونه‌ته‌ به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆرستانی داعش، مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتی (ئه‌رسه‌لان بایز و مه‌حمود محه‌مه‌د) كۆبوونه‌وه‌ و گفتوگۆیان له‌باره‌ی ئه‌و ته‌وه‌رانه‌وه‌كرد، كه‌ ده‌شێ بابه‌ت بن بۆ بارگرژی راگه‌یاندن، كه‌ ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی زیانگه‌یاندنه‌ به‌ هاو وتاری و یه‌كڕیزی گه‌له‌كه‌مان له‌پشته‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی كوردستان، كه‌ داكۆكی دلێرانه‌ له‌ گه‌له‌كه‌مان و به‌ها و ده‌ستكه‌وته‌كانی و هه‌موو نه‌ته‌وه‌ و پێكهاته‌ ئایینیه‌كان و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ئاواره‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ده‌ستی دڕنده‌یی داعش رایانكردووه‌و هانایان بۆ هه‌رێمی كوردستان هێناوه‌، هاوكات پێشمه‌رگه‌ دلێره‌كانی كوردستان له‌ پێشڕه‌ویدان بۆ تێكشكاندنی هێزی شه‌مشه‌مه‌ كوێره‌كانی جه‌هاله‌ت.
مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان  و ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پابه‌ندی خۆیان به‌ پره‌نسیپه‌ نیشتمانیه‌كان و به‌ها مه‌ده‌نی و بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیان و پێشكه‌وتنی كوردستان دووپاتكرده‌وه‌ و هه‌ر چ گوتارێكیش كه‌ زیان به‌و بنه‌مایانه‌ ده‌گه‌یه‌نێت ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌ و رێگه‌ ناده‌ن ببێته‌ بابه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ و به‌دواداچوونی میدیایی.
هه‌ردوولا ئه‌م قۆناغه‌ به‌ هه‌ستیاری خۆیه‌وه‌ درك ده‌كه‌ن و ده‌یكه‌نه‌ بنه‌ما بۆ كاره‌كانی راگه‌یاندن كه‌ كه‌مترین دیاری و پشتیوانیه‌ بۆ گه‌له‌كه‌مان و پێشمه‌رگه‌ نه‌به‌رده‌كانی كوردستان و گۆرزێكیشه‌ له‌ داعش و نه‌یارانی گه‌له‌كه‌مان ده‌سره‌وێنرێ. هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌ بڕیاریدا لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش پێكبهێنرێت بۆ داڕشتنی پلانه‌كانی كاری هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌یی له‌هه‌موو بواره‌كاندا كه‌ وه‌كو پڕۆژه‌یه‌كی میدیایی ده‌خرێته‌ به‌رده‌ستی پارتی و یه‌كێتی بۆ په‌سه‌ندكردنی.

مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان

22 ی ئابی 2014

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket