هه‌ڵه‌بجه.. شه‌هید مامۆ ره‌شه به‌خاك سپێرا
kurdistani 07:37 PM - 2014-08-22ئه‌م ئه‌زمونه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌یه به‌رهه‌می خوێنی سه‌دان هه‌زار شه‌هیده
به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نشتیمانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌و قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه و كادیرانی سنوری مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی 9 ی شاره‌زوور و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ران و دانیشتوانی شاری هه‌ڵه‌بجه ته‌رمی فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه عه‌قید (ره‌شید ئه‌حمه‌د) ناسراوه به مامۆ ره‌شه له‌گۆڕستانی عه‌بابه‌یلێ و لهمهراسیمێكدا به‌خاك سپێرا .
مه‌راسیمه‌كه به‌چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هید، دهستیپێكردو پاشان وتاری حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی (ی ن ك) خوێنرایه‌و تیایدا وێسته‌گانی ژیانی مامۆ ره‌شه له‌ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا خسته‌ڕوو.
حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نشتیمانیی كوردستان له لێدوانێكدا به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌م ئه‌زموونه‌ی ئه‌مڕۆ له كوردستاندا هه‌یه روون و ئاشكرایه به‌رهه‌می خوێنی سه‌دان هه‌زار شه‌هیده كه گیانی خۆیان به خشیوهته نیشتیمانه‌كه‌یان، ئه‌مڕۆش كه نیشتیمان له‌ژێر مه‌ترسیدایه ئه‌ركی هه‌موومانه به‌رگری لێبكه‌ین .
وتیشی: مامه ره‌شه هه‌میشه به نموونه‌ی پێشمه‌رگه‌و كه‌سی نیشتیمان په‌روه‌ر هێنراوه‌ته‌وه له‌ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیدا، نموونه بوو هه‌رگیز سڵی له نه‌یارانی گه‌له‌كه‌ی نه‌كردۆته‌وه، وێرای ئه‌وه‌ی پیاوێكی كۆمه‌ڵایه‌تی قسه خۆشی نێو هاوڕیانی و پێشمه‌رگه‌یه‌كی دانه بڕاوو بوو له خه‌باتی گه‌له‌كه‌یدا .
سه‌لاح گریانه‌یی هاو سه‌نگه‌ری شه‌هیدو به‌شداربووی شه‌ڕی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ گروپی تیرۆستی داعش له لێدوانێكدا به PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی په‌لاماری ئه‌و گروپه تیرۆستیهماندا له‌یه‌كێك له‌و مۆڵگانه مامۆ ره‌شه لوله‌ی بیكه‌یسی سه‌ر مۆڵگه‌كه‌ی بهدهستگرت، گه‌رچی ئه‌و تیرۆستانهی تیابوون، به‌ڵام له‌و كاته‌دا گوللـه‌یه‌ك به‌ر مامۆ ره‌شه كه‌وت و به‌داخه‌وه گیانی سپارد .
وتیشی: مام‌و ره‌شه له‌ناو پێشمه‌رگه‌كاندا هه‌میشه به كۆڵه‌كه‌یه‌كی ووره‌ی گه‌وره سه‌یر ئه‌كرا له‌ناو هه‌ر قوڵێكدا بوو بێت هه‌موو پێشمه‌رگه‌كان ووره‌یه‌كی جیاوازتریان هه‌بووه له‌دروستبوونی ئه‌م ئاڵوزیانهشهوه ده‌یان ده‌رسی به‌و تیروستانه ده‌یا .
بێستون محه‌مه‌د هاوسه‌نگه‌ری مامۆ ره‌شه و به‌شداربووی شه‌ڕی ئه‌مڕۆی جه‌له‌ولا وتی: مامۆ ره‌شه ده‌یان جار وتویه‌تی هاتوم گیانی خۆم ببه‌خشم به‌م نشتیمانه هه‌روه‌ها بۆ داگیركه‌رانه ئه‌وه بخه‌مه‌روو هه‌رگیز ئه‌وان ئه‌و هێزهنین بتوان شه‌ڕی كورد بكه‌ن .
وتیشی: په‌یمان بۆ مامۆ ره‌شه دووپاتده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رگیز واز له‌و رێبازه‌ی نه‌هێنین و بیكه‌یسی سه‌ر ره‌بیه‌كانی دیكه ئێمه بیانگرین و تۆڵه‌ی بكه‌ینه‌وه .
ره‌شید ئه‌حمه‌د ناسراوه به مامۆ ره‌شه له‌ساڵی 1963 له‌گوندی عه‌بابه‌یلێی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌خێزانێكی نیشتیمان په‌روه‌ر چاوی گه‌شی به دنیا هه‌ڵهێناوه‌و له‌ساڵی 1987 و له تیپی 11 ی هه‌ورامان و له‌چوار چێوه‌ی رێكخستنه كانی (ی ن ك ) بۆته پێشمه‌رگه و له‌ساڵی 1991 و له‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رده‌وام بووه له‌خه‌بات و له‌ژیانی سیاسی‌دا ده‌یان پله‌ی سه‌ربازی وه‌رگرتووه‌و دواین پله‌شی عه‌قیدی خانه‌نشین بووه، له ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به‌داخه‌وه سه‌رله‌بانی ئه‌مڕۆ 22-8-2014 له ئان و ساتی هێرشی پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر جه‌له‌ولا گیانی پاكی گه‌یشته كاروانی پڕسه‌روه‌ری شه‌هیدانه‌وه و بۆ هه‌تا هه‌تاش ماڵئاوای لهرهوهزو راز‌و هاوڕێ و خانه‌واده‌كه‌ی كرد .
PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان/ هه‌ڵه‌بجه
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19